ئه‌و هێزه‌ی ویسته‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیه‌كان به‌رز راگڕتووه‌ ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ..

ئه‌و هێزه‌ی ویسته‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیه‌كان به‌رز راگڕتووه‌ ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ..

پارتی دیموكراتی وردستان ، هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كاریگه‌ره‌ له‌ مه‌یدانی خه‌بات و كوردایه‌تی و دوژمنان و نه‌یارانی پارتی هه‌میشه‌ هه‌وڵیانداوه‌ پاشه‌كشێ به‌ ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كانی بكه‌ن و گیرۆده‌ی خه‌ون و مه‌رامه‌ شوومه‌كیان یان بكه‌ن ، بۆیه‌، به‌درێژایی میژووی خه‌باتی بێ وچانی ده‌یان پیلانگێری و چاڵیان له‌به‌رده‌م هه‌ڵكه‌ند ، تا له‌‌ پێشه‌نگی و ئاڵاهه‌ڵگری و حزبی فیداكار و بزاڤی كوردایه‌تی به‌ڵارێدارببه‌ن و كۆسپی له‌ به‌رده‌م دروست بكه‌ن ، تاكو پرسێك و دۆزێك له‌ ناوی كورد وكوردستان بوونی نه‌مێنێت بۆ رژدبوون له‌ سه‌ر مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام هه‌مووكات ئیراده‌ی پۆڵاین و خۆنه‌چه‌مێنه‌ری پارتییه‌كان پیلان و خه‌ونه‌كانیانی پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌ .
مێژووی دوێنی وئه‌مڕۆ گه‌واهیده‌ره‌ ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی سازش نه‌كردن له‌ سه‌ر مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی هێرش و په‌ڵاماردان بۆته‌وه‌ و زۆر هه‌وڵ دراوه‌ كاروانه‌ پڕ سه‌وه‌رییه‌كانی بوه‌ستێنن و ده‌نگی زووڵالی خامۆش بكه‌ن تا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ چیتر باسی ماف و دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد نه‌كرێت و هه‌موو هه‌ڵ و ده‌رفه‌تێكیان به‌كارهێناوه‌ بۆ دژایه‌تیكردن و په‌ڵاماردانی پارتی چیایی كوردایه‌تی ، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵدێراون كه‌ له‌ ئاسه‌واریشیان نه‌ماوه.
پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و هێزه‌ كاریگه‌ر و بوێره‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ سنگی كردۆته‌ قه‌ڵغانێك به‌رامبه‌ر ده‌یان دوژمن و گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تیی، به‌ڵام پارتی شكستی به‌ خه‌ونه‌كانی ناحه‌زان هێنا و به‌هێزتر له‌ سه‌ر قاچه‌كانی وه‌ستایه‌وه‌ و نه‌یارانیش یان نه‌ك هه‌ر به‌جێی مان و به‌ڵكو چوونه‌ نێو زبڵدانی مێژووی ڕیسواییه‌وه‌ .‌
پارتی ، به‌درێژایی مێژوو سه‌لمێنراوه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه‌ ڕێبازی نیشتیمانپه‌وه‌ری و كۆڵنه‌دانی پارتی خاوه‌ن ده‌یان سه‌روه‌ری وداستانه‌ له‌ سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی و له‌م پێناوشدا سه‌دان ڕێگه‌ی پڕ سه‌خت و دوورودرێژی بڕیووه‌ . له‌ خه‌بات و به‌رخودان و ڕووه‌به‌ڕوونه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ پێشه‌نگی خه‌بات و كوڵنه‌دان بووه‌ و گیانفیدایانه‌ له‌ مه‌یدان پارتی ویستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی به‌رز راگرتووه‌ .

پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌‌ وچاوی له‌ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌ وخۆی به‌ترس ودڵه‌راوكێ وگومانه‌وه‌ سه‌رقاڵ ناكات و هیوا وئومێدی گه‌لی كوردستانه‌،
پارتی پێشره‌وی كوردایه‌تیه‌ وسه‌نگه‌ری به‌رگریه‌ له‌داخوازیه‌ره‌واكانی گه‌ل بۆیه نه‌یاران له‌سه‌رئاستی ده‌ره‌وه‌وناوخۆش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌دوای نانی سه‌رشۆریه‌وه‌ بوون وشكۆیان له‌ده‌ستدا هه‌میشه‌ به‌ چه‌واشه‌كاری و درۆ په‌ڵاماری ‌رێبازی تیكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان. هه‌روه‌ها پارتی ، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌به‌رخودان ورووبه‌رووبونه‌وه‌دا پێشه‌نگی خه‌باته‌ وداستانی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌ گیانفیداكانی نه‌خشه‌كێشی به‌رگری شكۆن هه‌رله‌ومه‌یدانه‌شدا پارتی ویستی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی به‌رزراگرتووه‌.

 

Top