جەلتەی چاو چییە؟

جەلتەی چاو چییە؟

جەلتەی چاو Eye stroke بریتییە لە لەدەستدانی هەستی بینین لە ئەنجامی كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ چاوەكان كە زیاتر پەیوەستە بە گرفتەكانی تۆڕەی چاو Retina و دەماری بینین كە سیگنالە دەمارییەكان لە تۆڕەی چاوەوە بۆ مێشك دەگوازێتەوە. جەلتەی چاو واتە گرفت لە هاتووچۆی خوێن بۆ پشتەوەی چاو كە دەبێتە هۆی كەمی ئۆكسجین و تێكچوونی شانەكانی تۆڕەی چاو یان دەماری بینین كە هۆكارە بۆ نەگەیشتنی سیگنالی دەماری بە مێشك. جەلتەی چاو 4 جۆری هەیە: گیرانی خوێنبەری تۆڕەی چاو، گیرانی خوێنهێنەرە بچووكەكانی تۆڕەی چاو، گیرانی بۆڕی خوێنی مامناوەند و گەورەكانی دەماری بینین AION، هەروەها گیرانی بۆڕییە بچووكەكانی خوێنی دەماری بینین NAION. نیشانەكان: ڵێڵبوونی كتوپڕی بینین یان لەدەستدانی بینین كە هیچ ئازارێكی لەگەڵدا نییە. هۆكارەكانی جەلتەی چاو: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، رەقبوونی خوێنبەرەكان، مێژووی روودانی جەلتەی مێشك، ئاوی شین (گلوكۆما)، نەخۆشیی زمانەكانی دڵ، ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ، جگەرەكێشان، بەرزبوونەوەی ئاستی چەورییەكانی خوێن، هەروەها نەخۆشیی شەكرە.

Top