ســــەرۆك بــــارزانــــی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

ســــەرۆك بــــارزانــــی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.
لەو دیدارەدا كە بەڕێز یان بریم كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و گۆڕانكارییەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە بایەخی ئەو كۆڕبەندە ئابوورییە درا كە لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی و كوردستان و فەڕەنسا لە پاریس بەسترا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری داهاتوو تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

Top