زاخۆ بە بەهێزی دەچێتە نێو كێبڕكێیەكان

زاخۆ بە بەهێزی دەچێتە نێو كێبڕكێیەكان

زاخۆ بە بەهێزی دەچێتە نێو كێبڕكێیەكان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی زاخۆ ئەم وەرزە بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراقی كۆمەلێك یاریزانی ئاست بەرزی لە ریزی یانەكەی كۆكردۆتەوە، جگە لەوەش یانەكە گرێبەستی كۆمەلێك یاریزانی وەرزی ڕابردووی تازە كردۆتەوە، تەلال بلوشی ئەم وەرزە دوای نوێی كردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ تیپەكە پلانی تۆكمەی داناوە بۆ ئەوەی زاخۆ بكەنە یەكەمی عێراقی، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەكە لە هەوڵی ئەوەیە كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنان لە ووڵاتی توركیا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی یانەكە لە گشت ڕوویەكەوە ئامادە بێت، جگە لەوەش یانەكە هەریەك لە یاریزانانی پیشەگەر ئەیوب نەناح وگۆستافۆی بەرازیلی و ئەحمەد زامل و یوسف رائید و پاترێك و مویسێس و ئەمجەد عەتوان و عەلی كازم وهومام تاریقی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقی و عەلا رەعد و محەممەد عەلی عەبود و ئەحمەد ئیبراهیم و مەحموود ئەسوەد یاریزانی سوری ژمارەیەك لە یاریزانان گرێبەستیان تازە كردۆتەوە ژمارەیەكی تریش گرێبەستیان لەگەڵ كراوە، بەلوشی لە هەوڵی ئەوەیە بتوانێ‌ تاكو دەست پێكی خولی ئەستێرەكانی عێراقی پێكهاتەیەكی بەهێز دەست نیشان بكات بۆ وەرزی تازەی خولەكە. زاخۆ بۆ ئامادەكاری زیاتر كەمپێكی مەشق و ڕاهێنانی لە ووڵاتی توركیا ئەنجامداوە دەیەوێت بە تەواوی خۆی ئامادە بكات بۆ كێبڕكێیەكانی وەرزی تازە.
كارزان كانەبی

Top