كوردستان بەدرخان ڤیدیۆ كلیپی(وڵاتی من)ی بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەند (كوردستان بەدرخان) لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(وڵاتی من)بڵاوكردەوە كە تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن شاعیری دیاری كورد (بورهان زێباری) نووسراوە و هونەرمەند و گۆرانیبێژ (كاروان كامل) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە.
هەروەها ڕێناس كورداخ كاری دابەشكردن و محەمەد زەكی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ بەرهەمەكە كردووەو هاژی فەرهاد كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی