گۆڵكاری كوردستان چاوی لە ئەنجامی باشە لەگەڵ هەولێر

گۆڵكاری كوردستان چاوی لە ئەنجامی باشە لەگەڵ هەولێر

گۆڵكاری كوردستان چاوی لە ئەنجامی باشە لەگەڵ هەولێر
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر وەكو ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ خولی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی دەستی بە جموجۆڵ كردوە بۆ ئەوەی تیپێكی پڕ لە یاریزانی ئەستێرەی كوردی لە تیپەكە كۆبكاتەوە، سەمیر بابۆی ڕاهێنەری یانەی هەولێر ئەم وەرزە پلانی تۆكمەی داناوە بۆ ئەوەی زۆرترین یاریزانی كورد لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە، یادگار ئیبراهیمی یاریزانی یانەی سەید سادق و گۆڵكاری خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئەم وەرزە بە فەرمی بووە یاریزانی یانەی هەولێر، لە بارەی هاتنی بۆ ریزی یانەی هەولێریش یادگار ئیبراهیم یاریزانی تازەی یانەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەوەی ڕاستی بێت من جگە لە یانەی هەولێر لە یانەی دهۆكیش گرێبەستم بۆ هاتبوو، و لە هیچ یانەیەكی دیكە گرێبەستم بۆ نەهاتووە، بۆیە یانەی هەولێریشم هەڵبژارد بەوپێیەی گرنگی زۆر بە یاریزانی كورد دەدرێت لەم یانەیە، ڕاهێنەر و كارگێڕیی یانەكە هەمووی كوردە ئەوە بۆمن زۆر گونجاوە، لەوباوەڕشم دەرفەتی باشترم پێ دەدرێ لەلایەن ڕاهێنەری یانەی هەولێر، یانەی هەولێریش بۆمن دڵخۆشكەرە ئەوەی لە توانام پێشكەشی یانەی هەولێر دەكەم و بۆئەوەی بتوانم ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنم، وەرزی ڕابردوو یاریزانی ناوبراو 18گۆڵی لە خولی نایابی كوردستان تۆماركردوە لەگەڵ یانەی سەید سادق.

Top