ئایا زیاد خواردنی شەكر دەبێتە هۆی نەخۆشیی شەكرە؟

ئایا زیاد خواردنی شەكر دەبێتە هۆی نەخۆشیی شەكرە؟

پسپۆڕان جەختیان كرووەتەوە كە شەكر نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری یەكەم (پشت بەستوو بە ئینسولین) كە تا ئێستا هۆكارە تەواوەكەی نەزانراوە و پەیوەندیی نییە بە خۆراك و ستایلی ژیانەوە، بەڵام پەیوەندییەكی ئاڵۆز هەیە لە نێوان زیاد خواردنی شەكر و تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمدا، واتە كە جۆری خۆراك و ستایلی ژیان ڕۆڵیان لە تووشبووندا هەیە. زیاد خواردنی شەكرە زیادكراوەكان Added sugars بە توندی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات، كەچی شەكرە سرووشتییەكانی ناو سەوزە و میوەكان ئەم ئەگەرە زیاد ناكەن. زیاد خواردنی شەكرە زیادەكان ناڕاستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات، واتە لە ڕێگەی زیابوونی كێشی لەشەوە كە ئەگەری تووشبوون بە شەكرە بەرزدەكاتەوە. هەروەها زیاد خواردنی شەكر و شیرینی ئەگەری زیادبوونی ڕێژەی چەوریی جگەر زیاد دەكات كە هۆكارە بۆ زیاد بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئینسولین لە گلاندی پەنكریاسدا، ئەمەش دەبێتە هۆی پەیدابوونی بەرگریی بەرانبەر بە ئینسولین Insulin resistance كە ئەگەری حاڵەتی پێش شەكرە Prediabetes و تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم بەرزدەكاتەوە. بە ڕای پسپۆران پێویستە كە بڕی ڕۆژانەی شەكرە زیادەكان بۆ كەسانی پێگەیشتوو هەرگیز لە 30 گرام زیاتر نەبێت كە دەكاتە نزیكەی 7 كەوچكی كوپ.

 

Top