هۆكارەكانی ئازاری جومگەی نێك
ئازاری جومگەی نێك Hip pain حاڵەتێكی باوە، بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا. هۆكارەكان: شكانی جومگەی نێك كە دەبێتە هۆی ئازارێكی تیژ و كتوپڕ كە هۆكارە بۆ گرفتی گەورەی تەندروستی، لەجێچوونی جومگە، هەوكردن لە ئێسك یان جومگەدا، هەوكردنی شانەكانی دەوری جومگەی نێك، مردنی بەشیكی خانەكانی سەری ئێسكی ڕان كە بەشدارە لە جومگەی نێكدا لە ئەنجامی تێكچوونی هاتووچۆی خوێن، هەوكردنی ڕۆماتۆیدی جومگەی نێك، سووانی جومگەی نێك OA، هەوكردنی بەكتریایی جومگەی نێك، زیاد بەكارهێنان یان هیلاككردنی جومگەی نێك Strain. هەنگاوەكانی سووككردنی ئازاری نێك: دووركەوتنەوە لە زیاد بەكارهێنانی جومگەی نێك، بەتایبەتی جووڵەكردن بە ئاراستەی جیاواز، دووركەوتنەو لە هەڵگرتنی تەنی قورس، دووركەوتنە و لە دانیشتن لەسەر كورسیی نزم، چونكە فشاری زیاد دەكەوێتە سەر جومگەكانی نێك، دانانی كیسەی پڕ لە بەفر لەسەر شوێنی ئازار بۆ ماوەی 20 خولەك هەر 2-3 كاتژمێر جارێك، بەكارهێنانی جێڵی پرۆفین لەگەڵ دەنكی پاراسیتۆڵ، لەپێكردنی پێڵاوی نەرم، هەروەها هەوڵدان بۆ دابەزاندنی كێشی زیادی لەش بەڕێنمایی دكتۆر.