31ى ئاب سەرەوەرى و ئاوەدانى بۆ هەولێر و قەوارەى هەرێم گەڕاندنەوە

31ى ئاب سەرەوەرى و ئاوەدانى بۆ هەولێر و قەوارەى هەرێم گەڕاندنەوە

بەدرێژایی مێژوو دوژمنان و نەیارانى کوردستان خەونیان بەوە بینیووە تا کوردوکوردستان خاوەنى هیچ سەروەرى و شکۆمەندییەک نەبێ و هەمیشە ئەو لایەنەى کە لە رووى هەستى نیشتیمانپەوەرى و خاک لاواز بووبێت بەکارهێنراوە لە دژى هێزولایەنە کوردپەوەر و نیشتیمانپەوەرەکانى تر .

28 ساڵ هەرێمى کوردستان تا لە قۆناغى ئەزموونى حکوومرانى بوو ، لەگەڵ ئەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان سازشى لەسەر ماف و کورسییەکانى بۆ یەکێتیی کرد تا هەرێمى کوردستان پایەکانى بەهێزتر بێت ، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسورمان بوو کە بە پاڵپشتى هێزى داگیرکەران و شەڕێکى قورسیان دژ بە پارتى و هەرێمى کوردستان دەستپێکرد کە لە ئەنجامدا داگیرکردنى هەولێرى لێکەوتەوە ، پارتى بە هەست کردن بە بەرپرسیاریەتى مێژووى توانى لە ڕێگەى بەکارهێنانى داگیرکەر دژى داگیرکەر ڕێگەى نەدا خەونى چەپەڵى ئەو نەیار و ناحەزانەى کە تا ئێستاش خەونى لاوازکردن و نەهێشتنى قەوارەى هەرێمى کوردستان دەبینن بێتەدى ، لەگەڵ ئەوەشدا ، هەر چەندە ئەو بیرە داگیرکارییە لە مێژە لە نێو مێشکى داگیرکەرانەى وڵاتانى هەرێمیدایە و رووداوەکانى پاش 16ى ئۆکتۆبەر و گۆڕینى ئاڕاستەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش و شەنگال و ئینجا 16ى ئۆکتۆبەر و مووشەکبارانکردن و درۆنبارانکردنى هەولێرى پایتەختى کوردستان باشترین بەڵگەن ، بەڵام بە شێوەیەکى گشتى رووداوەکانى 31ى ئاب و پارێزگاریکردنى پارتى لە سەنگ و پێگەى کوردوقەوارەى هەرێمى کوردستان بەڵگەیەکى حاشاهەڵنەگرە

بۆیە، دەبینن 31ى ئاب توانى نەک هەر پیلانى داگیرکردنى هەولێر پووچەڵ بکاتەوە ، بەڵکو شکۆ وئاوەدانى بۆ گەڕاندنەوە و لەهەمانکاتیشدا قەوارەى هەرێمى کوردستانى لە هەڕەشەیەکى مەزنتر پاراست و لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەیەکى زۆر کورت و خێرا دا بووە هۆى پێشخستنى هەرێمى کوردستان لە رووى ئابوورى و دیپلۆماسى وئاوەدانى دانانى زیاتر بە قەوارەى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتى و کۆتایی هێنان بە ئازار و نەهامەتى و پیلانگێرى نەیارانى نێوۆخۆى ودەرەکیش کە تا ئێستاش لەگەڵ ئاغاکانیان خەون بە تێکدانى سەقامگیرى وئاڕامى هەولێر وهەموو کوردستان دەبینن .
ئەگەر رووداوە مێژووییەکەى 31ى ئاب نەبووایە ، ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان لە بڕى ئاوەدانى و پێشکەوتن و گەشەسەندن ئەوا دەیان گروپى پاسدار و حزبولا و میلیشایی حەشد دەستیان بە سەر شکۆ وخاکى کوردوکوردستان دا دەگرت ، بۆیە لەم چەند خاڵەدا ئاماژە بە گرنگى پلانى 31ى ئاب دەدەین کە بریتین :


یەکەم ،، یەکێتی بەهۆى دەستپشخەرى بۆ هەڵگیرسانى شەڕى نێوخۆى و لێکدانەوەى نالۆژیکى بۆ دۆخى سیاسى ئەو کاتە و خواستى هەمیشەیی بۆ تاکڕەوى خەونى بە وەردرنانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە گۆڕەپانى سیاسى کوردستان دەبینى ، بۆیە تووشى هەڵەیەکى مێژوویی بۆوە ، هەروەک چۆن یەکێتیی ، لە 16ى ئۆکتۆبەر لە کەرکووک کردیان ، ئاکامەکەى خەڵکى کوردستان زیانى گەورەیان بەرکەوت و نیوەى خاکى کوردستان کەوتە ژێر دەستى نەیاران ومیلیشیاکان .

دووەم ،، پارتى ، بەو هەنگاوە ستراتیژى و مێژووییەى گەورەترین ترین دەسکەوتى مێژوویی لە کوردستان بەدەستهێنان و کوردستانى لە ژێر دەستى بەرەو قۆناغى متمانە بەخۆبوون و سەروەرى هەنگاوینا ،

سێیەم ،، پارتى بە پلان وهەنگاوى 31ى ئاب شکستى بە پیلانگێرى و خەونى ئێران و یەکێتى و پەکەکە هێنان کە ئەو کاتەش بەهەموو توانایەکەوە پەلامارى پارتى و حکوومەتى کوردستانیان دەدا ، بەڵام بە رێگەى بەکارهێنانى دوژمنێک لە دژى دوژمێنکى تر ، بووە هۆى ئازادبوون و گەڕانەوەى سەروەرى هەولێر و هەرێمى کوردستان

چوارەم ،، پارتى بە کارتى 31ى ئاب ، توانى ئێران وگشت بەکرێگیراوەکانى لە هەولێرى پایتەخت کە خەونیان ئەوە بوو کە هەولێریش بکەنە سەربازگەیەکى گەورە بۆ میلیشیا و گروپە تیرۆریستەکان و چەندین ساڵ بوو کاریان لەسەر کردبوو لە خستە ژێر گڵەوە .

پێنجەم ،، پارتى هەولێرى کردە پایتەخت و ناوەندێکى ئارام و متمانە پێکراو لە سەر ئاستى هەر چوار پارچەى کوردستان و لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتیش بووە شوێنگى دیار و گرنگ .

لێرەدا ئەوەى گرنگە ئەو راستییەیە کە ، ئامانجى پارتى هەرگیز شەڕى کوردکوژیی نەبووە ، بەڵکو 31ى ئاب پەیامێکى روون و ئاشکرا بوو کە هیچ بستێکى خاکى کوردستان لە ژێر پۆستاڵى دوژمنان و بەکرێیگراوانیان نامێنێتەوە ، هەر ئەوەشە کە هەمیشە وڵاتانى هەرێمى و داگیرکەر پارتى دیموکراتى کوردستان بەگەورەترین دوژمن وبەربەست لە بەردەم جێبەجێکردنى خەون و مەرامەکیان دەبینن ، لە دواى ئازادکردنى هەولێر لە 28 ساڵى رابردوو ، ئەو شارە بۆتە وێستگەیەکى گرنگى سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورى ونێودەوڵەتى و هەولێرى پایتەختیش پایتەختێکى گرنگە لە رووى گەشتیارى و ئاڕامى و رۆژ بەرۆژیش لەگەشەسەندن دایە .

Top