جوانکاری ئافرەتان چی بەدەرونی پیاو دەبەخشێت ؟ بەرەوکام ئاڕاستە دەڕوات؟

جوانکاری ئافرەتان چی بەدەرونی پیاو دەبەخشێت ؟ بەرەوکام ئاڕاستە دەڕوات؟


هەندێ سەرمایەیی ئاسودەیی دەرونی هەیە،گشتی یە و تاکاتی لەدەست دانی ئەوسارمایانە بەهاکانیان نازانین گەر کەمێک سەرنجت وردکەیەوە. وەک هەموو ئەوبابەتانەی تر کەلەدوای ٢٠٠٤ وە بەناوی پێشکەوتنەوەتێکدران ! خۆ ڕازاندنەوەو جوانکاری ئافرەتیش بەشێوەیەکی بەرفراوان تێک شکێندراوە ، سایکۆلۆژیایی ئافرەت وایە حەزدەکات هەموو کەس ئەویان پێ جوان بێت نەک یەکێکی تر. ئارایشکردن بە ڕەنگە جیاوازەکان کەم جار بۆ ئەوەیەپیاو لەبینینی ئەو ئارایشکردنە هەست بەئاسودەیی و ئارامی(لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا) بکات.بەڵکوئافرەت وابیردەکاتەوە ڕێژەی لێزانین لەتێکەڵکردنی ڕەنگە جیاوازەکان و چۆنیەتی خۆ ڕازاندنەوەی نیشانی ئەو ئافرەتانە بدات کەدەیبینن یا ڕەنگە بیبینن.بابەتەکانی جوانکاری و نەشتەرگەرییەکان بەهۆکاری ناپێویست و چاولێکەری یا هەرهۆکارێکی تر، لایەنێکی تری تێکشکاندنی جوانیەکانی ئافرەتانە،

ئەگەر بەڕێکەوت ! گوزەرێک بەچەن شەقامێکی بازاڕی هەر شار یا شارۆچکەیەکی ئێرەبکەیت ، بێگومان بازاڕ بۆتە بەشێک لەوشوێنانەی کەزۆرێک لە ئافرەتان بۆ پیاسەیەکیش بێت ئارەزووی چوونی دەکەن ... کەتێڕامان لەسیماکانی ڕوخساری زۆرێک لەئافرەتان دەکەیت ، بەجێگای ئەوەی جوانی تێدا ببینیت ، بەڕێژەیەکی زۆر زویربوون(عادزی) و هەستی بەجێماوی و تێکچوونی جوانیەکان(لچ ولێو گۆڕاو بەشێوەی ئەسپی عەرەبی) و دەرونێکی ماندو و خەمۆک و کۆمەڵە ڕەنگێک کەزیاتر لەوەدەچێت کۆمەڵە قوتوویەکی بۆیاخ بەسەر یەکدا ڕژابن،کە تێکەڵکردنی ئەم هەموو ڕەنگە جیاوازە زیاتر لەتاوس جوانە نەک لە مرۆڤ لەدەرونی پیاودا !
گەر پانزەساڵێک بگەڕێینەوە، ئامرازەکانی خۆڕازاندنەوە کەمتربوون، بەڵام لەتێڕاماندا هەستت بەگەشی و ئاسودەیی و سادەیی و بەرائەت و خۆشی دەکرد.بۆ ئەم بابەتە زۆرم پرسیوە لە پیاوان ،چونکەمن شارەزای (ئیستاتیکا) جوان ناسی نیم وەکو زانست، و پێوەر! بێ گوێدانە هەرپێوەرێکی جوان ناسی، خۆشی و هۆرمۆنەکانی دڵ خۆشی زیاد دەکەن بە بینینی جوانی و سروشتی. بەئاسانی دەتوانی جوانی ببینی و بدۆزیتەوە لە سیما سروشتیەکاندا، بەڵام گەر لەسەرئەم ئاڕاستەیە بەردەوام بێ ، وابیردەکەمەوە لە پانزە ساڵی داهاتوودا ئیتر ڕوخساری ئافرەت ئەوگرنگی و هۆرمەنە دڵ خۆشیانە نەبەخشێت بەڕەگەزی بەرامبەر. یا دەبێ ئەوکاتە کوڕان و پیاوان ئارەزووی سروشتی بوون نەکەن ، لەوبارەشدا هەرشتێک لەسروشتی خۆی لابدات بوونیەتی خۆی لەدەست دەدات و دەبێت بەشتێکی تر ،چونکە لەبینینیان(لەگەڵ ڕێزم ) واهەست دەکەیت بوکەڵەی لاستیکی دەبینی نەک مرۆڤێک چونکە شوێنێکی نەماوە لەخۆی بچێت وەکو سروشتی مرۆڤێکی مێ ینە. دروستە لێوی سورو پەمەی و قاوەی و ئەو ڕەنگانەی خوا بە مرۆڤی بەخشیوە دەکرێ کەمێتۆختر یا کاڵتر دەربخرێن لای ئافرەتان و ئاساییە ،زۆر جار دێتەوە یادم، جەن ساڵێک پێش ئێستا بۆیەکەم جار بینیم کیژۆڵەیەک کەخوا دوولێوی جوانی پێ بەخشیبوو ڕەنگی لێوەکانی ڕەش کردبوو ، هەرلەوساتەدا بیرم دەکردەوە و لەخۆم دەپرسی !؟ ئەبێ لێوی چ شتێک ڕەش بێت ، کۆمەڵە بونەوەرێکی نامۆی لێو ڕەش بەبیرمدا هاتن هەرلێی گەڕێ.... لەوەش تێگەیشتم کەئەم مرۆڤە بەهای جوانیەکانی خۆی نازانێ و منیش قێزم لێدەکردەوە لەکاتێکدا بەبێ ئەوەی پێستی نەخۆشیەکی هەبێ و بەخواستی خۆی لێوی ڕەش کردبوو،.بیرم لەوەش دەکردەوە دەبێ کام پیاو زەوق و ئەتەکێتی جوان بینی وابیت حەزکات هاوسەرەکەی لێوی ڕەش بێت ؟! ...



Top