ئــیــــرهـــابــــی فـــیــــكــــری
![ئــیــــرهـــابــــی فـــیــــكــــری](https://gulanmedia.com/public/images/20250209225837_original_14.jpg )
(*)
ئەم چەمكە جۆرێكی ترە لە تیرۆر، بەڵام پێش تیرۆركردنەكە ئیڕهابی فیكری دەیگڕێتەوە، ئەمە زۆر خەتەرو ترسناكە، ئیڕهابی فیكری زۆر جۆری هەیە، وەكو قبول نەكردن و رەتكردنەوەی مەزهەبی بەرامبەر، وە رەتكردنەوەی ناسیونالیزمی بەرامبەرە، رەتكردنەوەی هۆزگەری، دەمارگیرییە، شارچێتیە، تەكفیركردنە، بەهەر حال پێناسەی زۆرە، بابەتەكە و چەمكەكە زۆر فراونە، بەڵام ئەوەی من مەبەستمە ئەو روداوانەی ئەم ماوەیەی شاری سلێمانی خۆشەویستە، کە لە کاتی خۆپیشاندانەكان ڕوویدا، وەک مانگرتن، نەخوشی و ئاڵوزییەكان، كە بەداخەوە دەتوانم ناویان بنێم ئاراستەكراو یان (الوكالة)، دوور لە شارچێتی و لایەنگیری و دەمارگیری، چونكە خۆشمان فەرمانبەری ئەم وولاتەو حكومەتەین، هیچمان زیاتر نیە لەوانەی مووچەو ئیمتیازاتیان براوە، نەدراوە یا درەنگ كەوتووە، بەس بەراستی بێ موجامەلەو بێ لایەنگیری سیاسی و شارچێتی ناكرێت و نابێت تۆ بەم شێوەیە خوپیشاندان و مانگڕتن بكەی، بەڵام بو ویژدان، بۆ خوا قسەبكەین، ئەمە بزەبت ئیرهابی فیكریە كاتێک جەنابی سەرۆك فەرموی ئەوەی لە بەشێك لە شاری سلێمانی خۆشەویست روودەدات ئیرهابی فیكریە زورم پێ خۆشبو بزانم ئەم چەمكە چیەو بە وردی واتە چی؟
بەڵام كە گوێم لە هوتاف و شیعارات و بلندگویەكانی (هەندێك لە كەسانی ئاراستەكراو) بوو، هەر بەجددی گەیشتمە قەناعەتێكی (مطلق) كە ئەمە نە داواكردنی مافی خۆتە نە خوپیشاندان و مانگرتنە، ئەمە دژایەتیكردنی كیان، لایەن و كەسایەتیەكە، کە بە وەكالەت ئاراستەكراوە بە ئاشكرا. ئەمەش دوای هەندێک لە شیعاراتیان وەكو ئەوانەی هەموومان گوێمان لێ بوو و دیتمان، دڵنیام سەدا 70 ی خەڵكی شاری سلێمانی روشنبیرو تێگەیشتو لەم شیعارانە شەرم دەكەنەوە. بۆ نموونە ناكرێت كە موچە درەنگ كەوت تو بچیت هەرچی پیرۆزی وولاتە زەربی سفری بكەی و جوێن بە هەرچی پیرۆزی و رمووز و گەورەكانی وولات بدەیت، وڵات پەیوەندی بە هیچەوە نیە، سەركردەكان دێن و دەرۆن بەڵام وڵات و رموز و پیرۆزیەكانی وڵاات هەر دەمێنن. با واز لە موجامەلە و لایەنگیری سیاسی بێنین، سەدا ٩٥ ی كوردستان موسوڵمانن كاتێك پێغەمبەری خودا لە مەككەی ووشك و بێ دارو بێ سەوزای دەركرا ئەزانن پێغمەمبەری خودا چی فەرموو
فەرمووی (والله لولا اخرجتموني ما خرجت منك)، واتە قەسەم بەناوی خوا ئەگەر منیان دەربەدەر نەكردبا هەرگیز تۆم بەجێ نەدەهێشت، مەبەستی شاری(مەككە)بوو.
وەرن سەیر بكەن پێغەمبەر(د.خ) چ هەلوێستێك و خوشەویستیەك و ئینتیمای بۆ شارو وولاتەكەی هەبوو، سەرەرای ئەوەی هەرچی نەخۆشی، مەینەت، كێشە، ئازار و برسێتی لەمەككە هەبوو چەشتی، بەڵام هەرگیز هەولی وێرانكردن و تێكدان و ناوزراندنی شارەكەی نەدا .
كەچی لێرە لەسەر بچوكترین گلەیی و گازندەو كێشە هێرش دەكڕێتە سەر هەموو پیروزییەكانی وڵات، ئەمە ئیرهابی فیكریە كاتێك مێشكت پڕ دەكڕێت كەوا ئەگەر مووچە دوا كەوت یا كارەبا نەبوو یاخود شەقامێك خراب بو، یەكسەر هێرش بكەیتە سەر چیاو دۆل و دەشت و ئاڵا و رموزی وولات، خۆ هەموومان دەزانین موچە، خزمەتگوزاری كارەبا، شەقام و تەندروستی سادەترین مافی هاووڵاتین كە دەبێت هەبن و بەردەست بن، دەكرێت رەخنە لە حكومەت یان چەند کەسێک بگریت و خۆ پیشاندان بكەیت، بۆ نموونە لە نەرویج لەسەر گرانبوونی بەنزین خوپیشاندان كرا، ئوتۆمبێلیان لەسەر شەقام بەجێهێشت تاوەكو حكومەت چارەی كرد، لەئەڵمانیا خوپیشاندان كرا بەهۆی گرانبوونی هێلكە، لە ئەمریكا دیسا خوپیشاندان بۆ گرانبوونی خۆراك کرا، بەڵام بە شێوازێكی سەردەمیانە نە جامێك شكێنرا نە دام و دەزگای وولات روبەروی تێكدان بویەوە و نە هیچ .
لەهەموی ناشرینتر لە سلێمانی ئەو لایەنەی كەوا شەش مانگە رێگرە لەبەردەم دروست بونی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لەبەر خاتری دوو پلەو پۆست و كورسی زیاتر، كەچی بووەتە دەم راستی ئەو خوپیشاندەرە جوێن دەر و تەشهیرچیانە، وە بوونەتە نوێنەرانی رەیان كلدانی و یوسف كیلابی!
ئێوە بە چ روویەك رەیان كلدانی و یوسف كیلابیتان كردوەتە دەم راست و نوێنەری خۆتان، ئێوە بو هێرش ناكەنە سەر بەرپڕسانی حیزبی دەسەلاتدارانی سلێمانی، سەیری كاریگەری ئیرهابی فیكری ئەوان بكەن، روژنامەنوس لە زۆنی سلێمانی دەكوژرێت و بەپلانی كاردبەدەستانی ئەوان، كەچی دێنە سەر مایكەكانی خۆیان هێرش دەكەنە سەر سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان،
ئاخر ئەمە و گلەی و خۆپیشاندان كوجا مەرحەبا.
بۆ ناوێرن باسی دەسەلاتدارانی سلێمانی بكەن، ئێ خۆ نیوەی حكومەت و هەموو سێلمانی بەدەست ئەوانەوەیە، بۆ خۆتان گێل دەكەن و خۆل دەكەنە چاوی خەلك؟
سەرۆكی حزب و سەرۆكی حكومەت كەی ئەو دەسەلاتەی هەبوە تا دەستكاری و دەست وەردان لەكاروبار و داهاتی سلێمانیدا بكەن، مادەم ئەو جورئەت، پیاوەتی، قارەمانی، ئازایەتی و سەربەخوییەتان لە سلێمانی هەیە كەوا تەنها جوێن بە سەرۆكی حكومەت بدەن و سوكایەتی بە خەلكی هەولێرو دهوك دەکەن، بۆچی بەرامبەر بەو بەرپڕسە دزانەی داهاتی سلێمانیان بە دارو بەردو چیاكانیشەوە تەنها بۆ خۆیانەو بۆخۆیان بەكاردێنن فزەیان لێ ناهێت. ئەرێ بەس نیە ئەم دوو رووییە و نۆكەراتی كردنەی خەزعەلی و رەیان و یوسف كەلبەكان !!
شاری روشنبیران شاری شەهیدان بووەتە شاری جوێن، ئیرهابی فیكری، تەشهیر و سوكایەتی كردن بە هەرچی پیرۆزی و باشی ئەو وڵاتە!!
ئەرێ خێرە شاری شورش و قوربانی و دژە بەعس، ئەمرۆ بووەتە شاری رەیان كلدانی و خەزعەلی و هادی عامری و یوسف كیلابی، بو ئەو بەغدادە دژە كوردو كوردستانیە وا بەلاتانەوە شرین بووە و بووەتە قودس و قیبلەنامەی شاری شێخ محمودی حەفید. ئاڵای ئەو عێراقەتان پێ شیرینترە لە ئاڵای كوردستان، دادگای فیدرالیتان لا شرین بووە تەنانەت برینی موچە لە بغدادەوەش لاتان هەر شرین و پیروزە. ئەرێ هەر خۆتان نەبون ئاهەنگتان گێرا و رژانە سەر شەقام، شیرینیتان بلاو كردەوە لەخوشی ئەوەی موچەتان گوازرایەوە بو قیبلەتان(بەغداد)، ئێ ئەو شین و رووروەتان لەچیە، بۆچیە و بۆ كێیە!!
واتان لێهاتووە هێندە دژە كورد و كوردستانن برینی موچەتان لەبغدادەوە پێ خوشترە لە وەی حكومەتی هەرێم موچەتان پێ بدات!
تەنها پێم خوشە بزانم ئەو حوقدە لەپێناو چی بوچی؟
زۆر ببورن هیچ كات نامەوێ و نەمویستوە وابم و وا بنوسم، بەڵام بەراستی ئەمە شارچێتیە فیتنەگەرییە دەستكردە نوكەراتیە، ئەگەر نا قسەی ناشرین و قێزەوەن بە شار و عەشیرەت و لەهجەكانی تر ناكەن. دە پیرۆزتان بێ مانگرتنەكەتان بە نوێنەرایەتی كیلدانی و كیلابی .
(*)
چالاكوان