ئازادییەکەی هەولێر 10 قات هێندەی شارەکانی ترە

ئازادییەکەی هەولێر 10 قات هێندەی شارەکانی ترە

یەکەم/ تۆ کە لە سلێمانی، دەکەویتە سەر چۆک بۆ کیلابی و خەزعەلی و بەرەی موقاوەمە، لەویێشەوە هەر لەپێش چاوی ئەوان جنێو و سووکایەتی نامێنێ بە حکوومەت و سەرۆک و وڵات و ئاڵاکەت نەیدەی، بێ شک جێگەت هەر ئەودیوی (دێگەڵە)یە.

دووەم/ ئەوانەی دژایەتی پارتی دەکەن کەمینەن، هەندێکیان ژمارەی دەنگەکانیان ناگاتە دەنگەکانی پارتی لە (دهۆک)،
هێندێکی تریان هێندەی ناوچەیەکی پارتی لە (هەولێر) دەنگیان نەهێناوە، باسی ئەوانەش ناکەم، بەقەە ڕێکخراوێکی پارتی خەڵکیان بۆ کۆناکرێتەوە و ناویان لە خۆیان ناوە پشتیوانانی مانگرتووان.

سێیەم/ بەڕاستی بۆ (جورئەت) ناکەن داوا لە بەغدا بکەن، حکوومەتی هەرێم هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێکردووە کەچی ئەوان شۆڤێنیانە کەوتوونەتە سزادانی خەڵکی کوردستان، یەک بەناو ناڕازی و مانگرتووش جورئەتیان نییە ناویان بێنن نەخاسمە دژایەتی و هوتاف و هەڵوێست.

چوارەم/ هەولێر شاری ئاوەدانی و پێکەوەژیانە، نابێتە مۆڵگەی ئاژاوەچی و تێکدەر و خەڵکی ئاراستەکراو و بەکارهێنراوی حزبی ناوخۆیی و دەرەکی، پێشکەوتنەکانی هەولێر لە ڕوانگەی خەڵکانی پۆپۆلیست و تەشهیرچی و داشۆراو لە ئەدەب و ڕەوشت نابیندرێت بەڵکو لە خەڵکی نیشتمانپەروەرەوە دەبیندرێت.

پێنجەم/ هەوڵدان بۆ شێواندنی ئاسایش و ئارامی هەولێر و هەموو کوردستان هەوڵێکی نەزۆک و مردووە، پێشتر ڕێگەی زۆر تاقیکرایەوە بۆ گواستنەوەی فەوزا و ئاژاوە بۆ هەولێر، بەڵام چاوکراوەیی هێزە ئەمنییەکان، پیلانی پیلانگێڕانی ناوخۆ و سنورەکانی لە ڕەگەوە هەڵتەکاند.

شەشەم/ خەڵکی کوردستان، باش حوکمی ڕەشید و دیکتاتۆر دەناسێت نەک کەمینەیەک بە ئاوازی نەیارانی کورد سەما دەکەن، دەنا خەڵکی کوردستان ئەوەشی لەبیر کە چۆن لەسەر بیر و ڕای ئازاد، لەناوەڕاستی شارەکاندا، ئەفسەر و خەڵکتان کوشت، ئێستاش گرتنی ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چالاکوانانی شارەکە بووەتە دیاردە و ڕۆژ نییە یەکێک شوێن بزر نەکرێت.

Top