نۆرەی پەستی یان نۆرەی تۆقین؟

نۆرەی پەستی یان نۆرەی تۆقین؟

نۆرەی پەستی Anxiety attack بریتییە لە هەستكردنی توند بە نیگەرانی كە نەگاتە ئاستی تۆقین یان ترس، كەچی نۆرەی تۆقین Panic attack بریتییە لە كۆمەڵێك نیشانەی جەستەیی كە لە ئەنجامی ترسێكی كتوپڕدا ڕوو دەدەن، كە لەوانەیە بۆ ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك بەردەوام بن. نۆرەی پەستی لە ئەنجامی هەر كار و بەسەرهاتێك كە ببێتە هۆی سترێس لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕوو دەدات، هەندێك جاریش تووشبوون بە سترێس و نیگەرانی لە شتێكی نەخوازراو كە هێشتا ڕووی نەداوە. هۆكارە هاندەرەكان بۆ نۆرەی تۆقین و نۆرەی پەستی: نەخۆشیی گلاندی دەرەقی، ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ، بوونی مەیلی خێزانی بۆ پەستی و نەخۆشیی دەروونیی دیكە، زیاد ڕووبەڕووبوونەوەی سترێس و ڕووداوی نێگەتیڤ لە ژیانی ڕۆژانەدا جا دەستكرد بن یان سرووشتی، هەروەها ڕووداوی نەرێنیی گەورە لە تەمەنی منداڵیدا. نیشانەكانی نۆرەی تۆقین: ئازار یان هەستكردن بە ناڕەحەتیی لە سینگدا، هەستكردن بە سەرما (لەرز Chills) یان گەرمبوونی لەش، تەزین یان سڕبوونی دەست وپێیەكان، سەرسووڕان، زیاد ئارەقەكردن، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، خێرابوونی هەناسە، هەستكردن بە بێهێزی و هیلاكیی جەستەیی، هێڵنج، هەستكردن بە (ناواقیعی شتەكان) یان هەستی هاوشێوەی خەون، هەروەها لەرزینی لەش. نیشانەكانی نۆرەی پەستی: گرفت لە تەكیزكردندا، سەرئێشە و ئازار لە بەشی جیاوازی لەشدا، بەتایبەتی گەدە و ماسوولكەكان، تێكچوونی كوالێتیی خەو بەتایبەتی گرفت لە چوونە خەو یان بەردەوامبوون لە خەودا، ناڕەحەتیی گەدە، هەناسەڕاوكێ، هەستكردن بە ماندووبوون، گرفت لە كۆنتڕۆڵكردنی هەستكردن بـــــە نیگـــــەرانی، ئارەقەكردن، دڵەكوتێ. هـــــەنگــــاوەكـــــــانی چارەسەركردنی نۆرەی پەســـــتی و نــــــۆرەی تۆقین: چارەسەری دەروونی Psychotherapy، دەرمانی دژەپەستی و دژەخەمۆكی.

 

Top