رێنماییەكانی مەشقی پیادەڕۆیی دروست

رێنماییەكانی مەشقی پیادەڕۆیی دروست

پیادەڕۆیی Walking ئاسانترین و سەلامەتترین مەشقی وەرزشییە، بەڵام تەكنیكی دروستی پیادەڕۆیی، گرنگیی زۆری هەیە بۆ مسۆگەركردنی سوودە تەندروستییەكان و خۆپاراستن گرفت و زەبر بۆ جومگە و ماسوولكەكان، بۆ نموونە ڕێكخستنی شێوەی لەش، ڕێكخستنی شێوەی پیادەڕۆیی، لەگەڵ لەبەركردنی پێڵاوی دروست. ڕێنماییەكان: پێویستە قەد و باڵ بە ڕێكی ڕابگیرێت لەگەڵ بەرزكردنەوەی سەر، بە مەرجێك چەناگە تەریب بێت لەگەڵ زەویدا، سەیركردن بۆ پێشەوە بێت لەگەڵ وریابوون لە دەوروبەر، شانەكان بۆ پشتەوە ببرێن و خاو بكرێنەوە، لەگەڵ خاوكردنەوەی قۆڵەكان كە بە ئازادی بجووڵێن لەكاتی پیادەڕۆییدا، گرژكردنەوەی دیواری سك، قاچەكان هاوتابن لەگەڵ نێكدا، هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاو كە كێشەكەی سووك بێت و پاشنەی كوشندار بێت، ئاراستەی پەنجەكانی پێ بۆ پێشەوەبن نەك بۆ لای ناوەوە یان بۆ لای دەرەوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێك و لەكاتی دانانی پێیەكاندا پێویستە كە سەرەتا پاشنەی پێ دابنرێت، ئینجا ناوەڕاستی پێ، پاشان پەنجەكانی پێ بە شێنەیی بخرێنە سەر زەوی نەك بە توندی، هەروەها پێویستە هەنگاوەكان كورت و خێرابن نەك گەورە و لەسەرخۆ.

Top