نوێنەر و ڕێدار بەرهەمێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە
دوای ئەوەی بەرهەمێكی بەناوی (ئەستێرە) بڵاوكردەوە,فەردین ڕۆشن زادە ناسراو بە (نوێنەر) بەرهەمێكی دیكەی بڵاوكردەوە.
نوێنەر بەهاوبەشی لەگەڵ گۆرانیبێژ و ڕەپوان (ڕێدار) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی بەناوی(مێژوو) بڵاوكردەوە كە نوێنەر خۆی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو ڤیدیۆ كلیپی ئەم كارە هونەرییە لە دیكۆمێنت و چەند گرتەیەكی مێژووی وەرگیراوە وەك كۆڕەوی گەلی كورد و كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی