كیژان گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
دوای بەشداریكردنی لە فیستیڤاڵی (opera festival Rotterdam)لە ڕێكەوتی 20/5/2024 كە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام بوو,كێژان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە.
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ(كیژان ئیبراهیم خەیات) لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(مەستی خەیاڵ)بڵاوكردەوە كە تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن (جەعفەر ڕەشادەت)ەوە نووسراوەو هونەرمەند (ساسان سەمەدی)لەگەڵ دانانی ئاوازی گۆرانییەكە كاری دابەشكردنی ئەنجامداوە.
هەروەها موسیزیان(شەهباز شاهین پوور)كاری میكسی بۆ بەرهەمەكە كردووەو هاوكات بە ئامێری سەنتوور لە گۆرانییەكەدا بەشدارەو موزیكژەن(هاوڕێ شاهین پوور)بە ئامێری موزیكی زەڕب.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی