تارا ڕەسوول بەرهەمێكی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی وەندی) دەڵێتەوە.
خانمە هونەرمەند (تارا ڕەسوول) گۆرانییەكی بەناوی(ئەی هاوسێكەی) بڵاوكردەوە,كە ئەم گۆرانییە یەك لە بەرهەمە دیارەكانی هونەرمەندی دیاری كۆچكردوو(عەلی وەندی)یە و لە ناوەڕاستی ساڵانی 1960 لە وێستگەی كرماشان تۆماركراوە.
تارا ڕەسوول لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (نزار زیوەیی) موزیك و دابەشكردنی ئەنجامداوەو ژمارەیەك موسیزیان لە گۆرانییەكەدا بەشدارن,ڕێباز سادق بە ئامێری موزیكی كەمانچە,جەنگین جەمال بە ئامێری زەڕب,بابان ئەحمەد بە ئامێری قانون,هەروەها بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی