ئاستی شێداری و تەندروستی

ئاستی شێداری و تەندروستی

  ئاستی شێداری Humidity كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستی، بۆنموونە كەمبوونەوەی رێژەی شێداری یان وشكبوونی هەوا گرفت بۆ كۆئەندامی هەناسە وپێست پەیدا دەكات، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی شێداری هۆكارە بۆ هەستەوەری و گرفت لە هەناسە و گرفتی تر. بەپێی رێنماییەكانی ئاژانسی پاراستنی دەوروبەر Environmental Protection Agency، پێویستە كە ئاستی شێداریی ژوورەكانی ماڵ لە نێوان 30-50% دا بێت، هەرگیز نابێت ئەم رێژەیە لە 60% بەرزتر بێت. گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە نزمبوونەوەی رێژەی شێداری كەمتر لە 30-40%: وشكبوونی گیرفانەكانی لووت، لووت پژان، كڕانەوەی قوڕگ، قڵیشانی لێوەكان، وشكبوونی چاو، زیادبوونی ئەگەری هەوكردنی رێڕەوەكانی هەناسە، وشكبوون و سووتانەوەی پێست، ئەكزیما و تفركردنی پێست، هەروەها وشكبوونی قژ. لە لایەكی تر، رێژەی بەرزی شێداری لەناو ماڵدا (بەرزتر لە 60-70%) هۆكارە بۆ چەند گرفتێكی تەندروستی وەكو: هەستكردن بە ماندووبوون، ئازاری ماسوڵكە، گرفت لە هەناسەدا، كەمبوونەوەی توانای ئارەقەكردن، زیادبوونی گەشەی بەكتریا و كەڕووەكان كە دەبێتە هۆی سووتانەوەی چاو، گیرانی لووت، هەروەها هەناسەتەنگی و ویزە لەگەڵ هەناسەدا.

 

Top