رۆژیار خاڵە حەسۆ بۆ گوڵان: هونەرمەندە بە ئەزموونەكان لە درامای (هەشت دیوار) زۆر هاوكاریی گەنجەكانیان دەكرد

رۆژیار خاڵە حەسۆ بۆ گوڵان: هونەرمەندە بە ئەزموونەكان لە درامای (هەشت دیوار) زۆر هاوكاریی گەنجەكانیان دەكرد

رۆژیار خاڵە حەسۆ دەرچووی بەشی شیكاریی نەخۆشییەكانە، چەند ساڵێك وەك ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی كاری كردووە، بۆ یەكەم جار لە زنجیرە درامای (هەشت دیوار) بەشداریی كرد، و لە ئێستادا بە نیازی بەشداریكردنە لە چەند كارێكی دیكەدا، لە دەرفەتێكدا چەند پرسیارێكمان ئاراستەی كرد.

*بەشداریكردنت لە درامای هەشت دیوار ڕێكەت بوو، یان لە ئەنجامی تێست و بینینی شێوازی نواندنت بوو؟

-ڕێكەوت بوو، ژیانی هەموومان بە شێوەیەك ڕێكەوتە، كە كۆمەڵێك دەرفەر دێنە ژیانمانەوە پێویستە ئەو دەرفەتانە لە دەست نەدەین، من درامای (هەشت دیوار) بە یەكێك لە دەرفەتە جوانەكانی ژیانی خۆم دادەنێم.

رۆژیار خاڵە حەسۆ بۆ گوڵان: هونەرمەندە بە ئەزموونەكان لە درامای (هەشت دیوار) زۆر هاوكاریی گەنجەكانیان دەكرد

*پێش ئەوەی بەشداریی هەشت دیوار بكەیت لە هیچ كارێكی هونەریدا بەشدار بوویت؟

-نەخێر، پێشتر لە هیچ كارێكی هونەریدا بەشداریم نەكردووە، پێشتر ئەو خولیایەم هەبووە، درامای هەشت دیوار یەكەم كاری هونەری و یەكەم هەنگاوی من بوو بۆ هاتنە ناو بواری نواندن، هەمیشە كاری هونەری و بە تایبەتیش شانۆ و سینەما جێی سەرنجی من بووە، بەڵام دەرفەتێكی وام نەبووە تێیدا كار بكەم، بۆیە درامای هەشت دیوار دەرفەتێكی باش بوو بۆ ئەوەی پەرە بەو خولیایەم بدەم.

*لە بواری نواندندا لە زانكۆ یان پەیمانگا خوێندووتە؟

-من چەند ساڵێكە لە كاری نوسین و ڕۆژنامە نوسی بەردەوامم و بەردەوامیش دەبم، چونكە نوسین بەشێكە لە كار و ژیانی من، بەڵام بۆ كاری نواندن من زانكۆ و پەیمانگام نەخوێندووە .

*كە یەكەم جار لەبەر كامێرا ڕاوەستایت هەستت چۆن بوو؟

-كاتێك یەكەم جار دەچیتە بەر كامێرا هەست بە سترێسێكی زۆر دەكەیت منیش هەروا بووم، لای من هۆكارەكەی ئەوەبوو كە هەستم بە بەرپرسیاریەتییەكی زۆر دەكرد لە نواندن، چونكە كارێكی ئاسان نییە و كۆمەڵێك شت هەیە پێویستە لەبەر چاوی بگریت، یەكێك لەوانە خراپبوون لە نواندندا هۆكار دەبێت بۆ خراپبوونی بەرهەمەكە، ئەمەش وای كرد زیاتر فۆكس بخەمە سەر وردەكارییەكانی نواندن، بەڵام پاش تەواوبوونی چەند دیمەنێك سترێسیەكەم زۆر كەمتر بووەوە، ئەویش بەهۆی دیسپلینی سەر ستەیجی درامای (هەشت دیوار) بوو.

رۆژیار خاڵە حەسۆ بۆ گوڵان: هونەرمەندە بە ئەزموونەكان لە درامای (هەشت دیوار) زۆر هاوكاریی گەنجەكانیان دەكرد

*لەم كارەدا ژمارەیەكی زۆری ئەستێرەی خاوەن ئەزموون لەسەر ئاستی كوردستان بەشدار بوون، هەستت چۆن بوو كاتێك لەبەرامبەر ئەو ئەكتەرە گەورانەدا نواندنت دەكرد؟

-كار كردن لەگەڵ ئەستێرە بەناوبانگەكانی كوردستان سترێست كەم دەكاتەوە و دەتوانیت بەشێوەیەكی باشتر نواندن بكەیت، وەك لەوەی لەگەڵ كەسێكی بێ ئەزموندا بیت، چونكە بە تەواوی هاوكارت دەبن لە شێوازی نواندندا و لە كاتی لە بیرچونەوەی دیالۆگێك چەند جارێك بە شێوازێكی زۆر لێزانانە وات لێ دەكەن بە بیرت بێتەوە. بە گشتی هەستێكی خۆشە كە وات لێدەكەن بتوانی لەگەڵ ئەواندا نواندن بكەی و بەردەوام بیت .

*بە حوكمی ئەوەی لەگەڵ خاوەن ئەزمونەكان و لاوەكان كارت كردووە، ئایا لە زنجیرەدرامای هەشت دیوار هەستت بەوە كرد كە جیاوازییەك یان دوورە پەرێزیەك یانیش پەراوێزخستنێكی هونەرمەندە گەنجەكان لەلایەن هونەرمەندە بە ئەزمونەكان، یان گوێنەدانی هونەرمەندە لاوەكان بە ئامۆژگاریی هونەرمەندە بەئەزموونەكان هەیە؟

-ئەوەی من بینیم ڕێك پێچەوانەی ئەم بۆچوونە بوو، واتا هاوكارییەكی زۆری هونەرمەندە بەتەمەنەكانم دەبینی بۆ هونەرمەندە گەنجەكان، چونكە هونەرمەندە بە ئەزمون و بە تەمەنەكان وەكو جێگرەوەی خۆیان لە كاری هونەریدا سەیری هونەرمەندە لاوەكانیان دەكرد و گوێڕایەڵی ئێمەش بۆ ئەوان نواندنی لا ئاسانتر دەكردین، واتا باشتر دەمانتوانی ڕۆڵەكە بەرجەستە بكەین، بۆیە لە درامای (هەشت دیوار) هاوكاری و تەبایی ناو ئەكتەران و ستاف باشتركارەكەی پێش خست.

*ڕۆڵی دەرهێنەر كارۆخ ئیبراهیم حەكیم لە هاندانی ئیوە چۆن بوو؟

-بە گشتی ڕۆڵی مامۆستا كارۆخ لە هاندانی ئێمەی گەنجدا بینینی تواناكانی ئێمە و تاقیكردنەوەی توانای ئێمە لە ناو دراما، واتا هێنانی توانای جیاواز بۆ ناو دراما ڕێگەیەك بوو بۆ ئەوەی ئێمە ئەو توانا و خولیایەی كە هەمان بوو بۆ ئەكتەری، بەرجەستەی بكەین و بەردەوامیی پێ بدەین، مامۆستا كارۆخ كرۆكی هاوكارییەكە بوو لە سەركەوتنی ئێمەدا.

*بە هیزترین خاڵی كاك كارۆخ كە بەلای تۆوە گرینگ بێت و سەرنجی ڕاكێشابیت چی بوو؟

-دیسپلینكردنی سەر ستەج، واتا بە ڕێكخراوكردنی كارەكان و نەبوونی كێشە، دووەم باوەڕبوونی بە ئەكتەر، ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ئەكتەر دادەنا كە نواندنێكی باشتر لەوە بكات كە دەیویست، بە گشتی وەكو مامۆستایەك بوو بۆ ئەكتەرە گەنجەكان.

*ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووت بوونەوە چی بوون و چۆن توانیت زاڵ بیت بەسەریاندا؟

-نواندن بۆ من كارێكی نوێ و جیاواز بوو، بۆیە سەرەتا تووشی هەندێك گرفت بووم، یەكێك لەوانە لە بیرچونەوەی دیالۆگەكان بوو، بەڵام بە هاوكاری ئەوانیتر توانیم بەسەریدا زاڵبم.

Top