بە ڤیدیۆ..سەماخان یەكەم گۆرانیی خۆی بڵاوكردەوە

بە ڤیدیۆ..سەماخان یەكەم گۆرانیی خۆی بڵاوكردەوە

دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی 27/4/2024 بەشداریكرد لە كۆنسێرتی (ماڵی موزیكی زەهاوی) لە شاری سلێمانی,كە كۆنسێرتێكی هاوبەش بوو لە نێوان هونەرمەندانی كوردستان و هونەرمەندانی ئیتاڵیا,لە ئێستادا سەماخان یەكەم بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

بە ڤیدیۆ..سەماخان یەكەم گۆرانیی خۆی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سەما خودایی ناسراو بە (سەماخان) لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب یەكەم گۆرانیی خۆی بەناوی (ئازار)بڵاوكردەوە كە سەماخان خۆی تێكست و مێلۆدیی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو (فەرهاد كوهی) كاری دابەشكردنی بەرهەمەكەی كردووە,ئەم گۆرانییە كە لە شاری بۆكان كاری وێنەگرتنی تۆماركراوە (ئومێد غوڵام نەژاد) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە.

شایەنی باسە,,سەماخان كە خەڵكی بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە ماوەیەكە لە بواری موزیك و گۆرانی دەركەوتووە,زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەیە و گۆرانی فۆلكلۆر و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكە پێشكەش بە هەوادارانی دەكات.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top