فیستیڤاڵی هونەری و كەلتووری شەقڵاوە بەڕێوەچوو
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 16/5/2024 بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو)پارێزگارى هەولێر و (ڕزگار ئەنوەر) بەرپرسى لقی24 سەفینى پارتى و (کاروان کەریم خان) قائیمقامى شەقڵاوە,هەروەها سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی ( یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) و ژمارەیەكی بەرچاو لە کەسایەتی حزبی و حكومی و خەڵكی ناوچەكە ئامادەی فیستیڤاڵەكە بوون.
ئەم فیستیڤاڵە كە لەژێر چاودێری ناوەندی باڵای سەفین و لەلایەن ناوەندی چالاكی لاوانی شەقڵاوە ساز کرا,چەند بڕگەیەكی جۆراوجۆری هونەری و كەلتووری لەخۆ گرتبوو وەك نمایشی ئەسپسواری و كردنەوەی پێشانگەی شێوەكاری و پێشانگەی كتێب و پێشانگەی بەرهەمی كاری دەستی لەلایەن چەند خانمێكی بەهرەمەند و خاوەن كار و چڕینی گۆرانی و لاوك و حەیران و ناسینی فۆلكلۆر و فەرهەنگی كوردی.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی