هێمن حەمەساڵح گۆرانییەكی نوێی بەناوی (شاژن) بڵاوكردەوە
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر,هونەرمەندی گۆرانیبێژ (هێمن حەمەساڵح) لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (شاژن) بڵاوكردەوە كە (بورهان موفتی زادە) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ساڵح بێچار) تێكستەكەی نووسیوەو (ئەمیر جەباریان) كاری میكس و ماستەرینگی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە.
هێمن حەمە ساڵح لە وڵاتی بەریتانیا گۆرانی (شاژن)ی تۆماركردووەو دوای گەڕانەوەی بۆ كوردستان لە دەڤەری باڵەكایەتی كاری وێنەگرتنی بۆ گۆرانییەكە كردووەو (باهۆز ئیسماعیل) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی