سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد و "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 07-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌" تاوتوێ کران. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی بەریتانیا پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ستايشى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى كرد. هەروەها "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 2024/11/7، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
 
به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ستايشى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى كرد. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
 
جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكردنى ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و پێويستيى به‌دوورگرتنى عێراق له‌ كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
 

Top