كەیت وینسلێت دەبێتە ٤٩ ساڵ و دەڵێت: پێم خۆشە شتەكان بچووك بهێڵمەوە

كەیت وینسلێت دەبێتە ٤٩ ساڵ و دەڵێت: پێم خۆشە شتەكان بچووك بهێڵمەوە

 ڕۆژی پێنجی ئۆكتۆبەر ئەستێرەی نێودەوڵەتیی سینەما «كەیت وینسلێت» تەمەنی بوو بە ٤٩ ساڵ، لە كاتێكدا زۆرێك پێیان وایە ئەستێرەكان، بەتایبەتی ئەستێرەكانی هۆڵیوود، هەر بۆنەیەك دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی ئاهەنگگێڕان بە دەنگی بەرز ئەنجام بدەن، بەڵام وینسلێت ئەم یاسایەی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند كە ئاهەنگێكی گەورە بۆ ڕۆژە گەورەكەی ساز ناكات.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كاتێك گۆڤاری پیپڵ لەبارەی پلانەكانی بۆ ئاهەنگەكە لێی كرد، كەیت وینسلێت براوەی خەڵاتی ئۆسكار گوتی:  ئاهەنگێكی سادەو بچوك بوو، حەزم لە سادەیی شتەكانە.

بەڵام ئاهەنگ و كۆبوونەوەكان بە لایەكدا، وینسلێت لەم ڕۆژانەدا زۆر شتی هەیە بۆ ئاهەنگگێڕان، لەوانە فیلمێكی نوێی بەرهەمهێناوە كە ڕۆڵی سەرەكیی تێدا دەگێڕێت، فیلمێكە دەربارەی «لی میلەر» فۆتۆگرافەری پێشەنگ، كە بووەتە فۆتۆگرافەری جەنگی دووەمی جیهانی، نزیكەی دە ساڵی خایاند تا چیرۆكەكەی هێنایە سەر شاشە، شتێك كە وینسلێت شانازیی تایبەتی پێوە دەكات بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

سەرەڕای ئەو سەختی و تەحەددییانەی كە لەم فیلمە ڕووبەڕووی بووەوە، بە هاوكاریی «ئەنتۆنی پێنڕۆز»ی كوڕی میلەر و هاوبەشی بەرهەمهێنانی كەیت سۆلۆمۆن، بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە كاركردن و فیلمەكەی دروست كرد، كە ئێستا لە سینەماكان نمایش دەكرێت.

كاتێك پرسیاری ئەوەی لێ كرا كە چ ئامۆژگارییەك دەدات بە خانمە ئەكتەرە گەنجەكان، لە وەڵامدا گوتی: «شتە سەرەكییەكە كە دەیڵێم ئەوەیە كە هەڵەكان تەنیا بە ئاهەنگ ناگێڕدرێن، ئەوان گرنگن”، چونكە ئەگەر هەڵە نەكەین، هەرگیز ناتوانین فێربین، هەموومان هەڵە دەكەین، شتێك نییە بە ناوی كامڵبوون، و بە تەواوی خۆمان بین، چونكە ئەگەر بتوانین خۆمان بین، ئێمە هەمیشە دەست بەو شتەوە دەگرین و زەمینەسازیی خۆمان دەهێڵینەوە.»

كەیت ئەلیزابێس وینسلێت دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی تایتانیك لە ساڵی ١٩٩٧ناوبانگێكی جیهانیی بەدەست هێناوە.

كەیت ئەلیزابێس وینسلێت لە ٥ی تشرینی یەكەمی ١٩٧٥ لە شاری ڕیدینگ لە بێركشایر لەدایك بووە و دوو خوشكی برایەكی هەیە، هەردوو خوشكەكەشی ئەكتەرن.

Top