لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە

لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 7/11/2024 لە بەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر,فیستیڤاڵێك بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان بەناونیشانی(هەنگوینی كوردستان) كرایەوە كە ژمارەیەك لە هەنگەوانان و جوتیاران تێیدا بەشداربوون.

لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە

فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت, لەژێر چاودێری بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى (هێمن موراد) بەریوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسان و جوتیاران كرایەوە.

لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە

ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگەیە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕەخساندنی دەرفەتی بە بازاڕکردنی هەنگوینی هەنگەوانان و بەرهەمە کشتوکاڵییەكانە, لە پیشانگەكەدا نزیکەى 100 هەنگەوانی شارەکانى هەرێمى کوردستان تێیدا بەشداربوون, هاوكات لە پێشانگەكەدا ژمارەیەك خانمی بەهرەمەند و دەستڕەنگین بە بەرهەم و كارە دەستییەكانیان بەشداربوون.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە
لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە
لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە
لە هەولێر فیستیڤاڵی (هەنگوینی كوردستان) كرایەوە
Top