پێنێلۆپ کروز: درێغی ناكەم لە گرنگیدان بە جوانییەكەم
ئەستێرە جیهانییەكان هەوڵ دەدەن بە باشترین شێوە دەربكەون و چێژ لە پێستێكی ڕوون و درەوشاوە وەربگرن، كە دوور بێت لە زیپكە و پەڵە.
سەرەڕای ئەوەی ژنێكی سەرقاڵی وەك ئەستێرە و دایكی دوو منداڵە، ئەكتەری ئیسپانی «پێنێلۆپ كروز» خاوەنی جوانییەكی درەوشاوە و پێستێكی نایاب و جەستەیەكی ڕێكە، هەروەها درێغی ناكات لە گرنگیدان بە جوانییەكەی و پاراستنی گەنجی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش، كەواتە نهێنی جوانییەكەی چییە؟
پێنێلۆپ كروز پشت بە ڕێجیمێكی تایبەت دەبەستێت، كە نزیكەی كاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستێت، هەروەها لە ئەگەری پابەند نەبوون بە وێنەگرتندا حەز دەكات ٧-٨ كاتژمێر بەردەوام بخەوێت لە شەودا.
لە سەرەتای ڕۆژدا وەرزش دەكات، دواتر لەگەڵ خێزانەكەی نانی بەیانی دەخوات، هەروەها دڵنیا دەبێتەوە لە وەرگرتنی كالۆری و خواردنەوەی ئاوی پێویست.
بۆ نانی بەیانی پێنێلۆپ كروز هێلكە و میوە و دانەوێڵەی ماڵەوە و هەندێك جاریش ئاوی كەلەرم دەخوات، هەروەها هەندێك تەواوكەری سرووشتی و پرۆتینی ئۆرگانیك دەخوات و حەزی لە قاوەیە لەگەڵ شیری بادەم، بەڵام ڕۆژانە لە دووجار زیاتر ناخواتەوە.
پێنێلۆپ دڵنیا دەبێتەوە لەوەی كە چەندین خۆراكی تەندروست بەردەوام لە ماڵەكەیدا هەیە، لەوانەش سەوزە و میوەی سرووشتی و گۆشتی بێ چەوری و ماسی، لە چێشتخانەكەیدا كینۆا و ماكەرۆنی و برنجی قاوەیی و شەكری گوێزی هیندی و ستیڤیا و شوكولاتەش هەیە.
پێنێلۆپ كروز سەبارەت بە نهێنیی جوانیی پێستی دەڵێت: «جارجارە فڵچەی وشكی جەستەی دەكەم، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرەكان».