بەهای خۆراكیی هێلكە

بەهای خۆراكیی هێلكە

  هێلكە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پرۆتین، كۆلین Choline، چەوری، ڤیتامینەكانی A، D، B، لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكانی كارۆتینۆیدەكان Carotenoids بەتایبەتی لیوتین و زیازانتین، هەروەها كانزاكانی فۆسفۆر، ئاسن، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، سیلینیۆم. سوودە تەندروستییەكانی هێلكە: پاراستنی هێز و بارستایی ماسوولكەكان بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی پرۆتین لە هێلكەدا، كە بنیاتنەوە بۆ ماسوولكەكان، دابینكردنی چەوریی تەندروست بۆ لەش وەكو چەورییە فرەناتێرەكان كە سوودبەخشن بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، باشتركردنی تەندروستیی چاو و پاراستنیان لە گۆڕانەكانی سەنتەری تۆڕەی چاو كە پەیوەستە بە تەمەن AMD و بینین دەخاتە مەترسی، هاندانی تەندروستیی مێشك، بەتایبەتی پاراستنی توانای یاد و فێربوون بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ماددەی كۆلین. لەگەڵ هەموو ئەو سوودە تەندروستییانەدا، زەردێنەی هێلكە ڕێژەیەكی بەرزی كۆلیستیرۆڵ لەخۆدەگرێت، بۆنموونە بە تێكڕایی زەردێنەی هێلكەیەكی گەورە نزیكەی 200 ملگم كۆلیسترۆڵی تێدایە، بۆیە زیاد خواردنی هێلكە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا. لە لایەكی دیكە، هێلكە یەكێكە لەو خۆراكانەی كە لە هەندێك كەسدا دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی هەستەوەری، بەتایبەت لە منداڵاندا.

 

Top