نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆبوونەوە. شاندەکە رایگەیاند ئەمڕۆ کۆنسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر دەکرێتەوە و نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بەو بۆنەیەوە دەربڕی.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 26ـی ئایار، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌حمه‌د بن حەسەن ئەلحمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و کۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها لەبارەی ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندى قه‌ته‌رى دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى متمانه‌ى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و خوازياره له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا زياتر بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ به فه‌رمى كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌يى نيشان دا كه له بواره‌كانى وزه، گه‌شتيارى، كشتوكاڵ، خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى، خۆشحاڵيى خۆى بۆ كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه "زه‌مينه‌ى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌باره، به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخاندا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان، زۆر هاوبه‌شييان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌يه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.