نێچیرڤان بارزانی: شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبه‌خشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو‌

نێچیرڤان بارزانی: شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبه‌خشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جه‌خت له‌ كار و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبه‌خشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو‌. له‌ شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه‌ هه‌رگيز كۆڵ نادات و په‌يام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول به‌ رابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه‌".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه‌كانى كوردستان به‌ ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه‌، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه‌ له‌ كۆتاييدا راپه‌ڕينى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات".

دوای رێككه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر و نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول، شۆڕشی گوڵان هه‌ڵسانه‌وه‌یەكی دیكه‌ی كورد بوو له‌ باشووری كوردستان. ئەو شۆڕشه‌ درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول بوو کە له‌ 26ـی گوڵانی 1976 به‌رپابوو.

لە ساڵیادی شۆڕشەکەدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "جه‌خت له‌ كار و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات".

دەقی پەیامەکە:

له‌ كاتێكدا ئه‌مڕۆ يادى شكۆدارى چل و هه‌شت ساڵه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ينه‌وه‌، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان ده‌نێرين و به‌ ڕێزه‌وه‌ به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه‌. سڵاو له‌ ته‌واوى پێشمه‌رگه‌ و كاديران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ى به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، له‌ ريزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتيان كرد.

شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبه‌خشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو‌. له‌ شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه‌ هه‌رگيز كۆڵ نادات و په‌يام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول به‌ رابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه‌.

كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه‌كانى كوردستان به‌ ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه‌، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه‌ له‌ كۆتاييدا راپه‌ڕينى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات. له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.

يادى شۆڕشى گوڵان به‌رز و پيرۆز بێت، سڵاو له‌ گيانى پاكى شه‌هيدان.

نێچيرڤان بارزانى
26ى گوڵانى 2024

Top