بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، بەڕێوە چوو.

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات،  بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ شەممە 1ی 2ی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

لە بیست و یەکەمین ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، بە ئامادەبوونی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی یەکی شوبات و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کونسوڵ و دیپلۆماتی وڵاتان، سەرۆکی حکوومەت تاجەگوڵینەی لەبەردەم مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کارەساتەکە دانا.

ڕۆژی یەکی شوباتی ساڵی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیدا، زیاتر لە سەد کەس شەهید بوون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

Top