سۆدا ورووژێنەرە بۆ نۆرەی شەقەسەر

سۆدا ورووژێنەرە بۆ نۆرەی شەقەسەر

 نۆرەی سەرئێشەی شەقەسەر Migraine بەگشتی سەخت و توندە و تووشبوو زۆر ناڕەحەت دەكات، لەوانەشە هێڵنج یان ڕشانەوەی لەدوابێت. پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان كات و كەڕەتەكانی نۆرەی شەقەسەر و جۆری خۆراك و خواردنەوەكاندا هەیە، گەلێكیان ورووژێنەرن بۆ نۆرەی سەرئێشە، وەك: پەنیر، ئەسپارتێم، شوكولاتە، شەرابی سوور، خواردنەوە كافائینییەكان وەكو قاوە و چای و كاكاو، ماددەی MSG كە لە گەلێك خۆراكی قوتووبەنددا هەیە. هەندێك لە پێكهاتەكانی سۆدا یان خواردنەوە گازدارەكان یان كاربۆنكراوەكان كاریگەری دەكەنە سەر كاتی سەرهەڵدان و كۆرسی نۆرەكانی شەقەسەر، هەتا پێكهاتەكانی ناو سۆدای دایێت Diet soda یان سۆدای سووك Light ورووژێنەرن بۆ سەرهەڵدانی نۆرەی شەقەسەر. زۆربەی جۆرەكانی كۆلا ماددەی كافائین و ماددەی ئەسپارتێم Aspartame كە شیرینكارێكی دەستكرد لەخۆدەگرن، كە هەردووكیان ورووژێنەرن بۆ سەرهەڵدانی نۆرەی شەقەسەر، بۆنموونە ماددەی كافائین دەبێتە هۆی تەسبكوونەوەی بۆڕییە خوێنەكانی سەر، هەورەها ماددەی ئەسپارتێم دەبێتە ئەگەری گۆڕان لە ئاستی ماددەكانی سیرۆتۆنین و دۆپامین لە شانەكانی مێشكدا. زۆر جار ئەگەر تەنیا بە پارێز لە خۆراك و ورووژێنەرەكان نۆرەكانی شەقەسەر كۆنترۆڵ نەكرێن، ئەوا ناچار دەرمانی دژی شەقەسەر بە چاودێریی دكتۆر بەكار دەهێنرێت.

 

Top