زیاد وەرگرتنی ڤیتامین D زیانی هەیە

زیاد وەرگرتنی ڤیتامین D زیانی هەیە

 وەرگرتنی ژەمی زیادی ڤیتامین D بەبێ ڕێنمایی دكتۆر و زیادبوونی ڕێژەكەی لە لەشدا واتە ژاراویبوون بە ڤیتامین D، كە ئەگەرچی حاڵەتیكی زۆر باو نییە، بەڵام مەترسیدارە. زیادبوونی ڤیتامین D لە لەشدا هاندەرە بۆ زیادبوونی ڕێژەی كانزای كالسیۆم لە خوێندا. نیشانەكانی ژاراویبوون بە ڤیتامین D: هێڵنج، ڕشانەوە، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، قەبزی، زیاد تینووبوون، زیاد میزكردن، بێهێزبوونی ماسوولكەكان، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، شێوانی دەروونی Confusion، ئازاری ئێسك و كەمبوونەوەی بارستایی ئێسك كە هۆكارە بۆ لاوازبوون و زوو شكانیان تەنانەت بە زەبری سادە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەندێك جار زیادبوونی ڕێژەی ڤیتامین D لە لەشدا بە دەگمەن دەبێتە ئەگەری: ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ Arrhythmia، نیشتنی كالسیۆم لە چەند ئەندامێكی لەش وەكو گورچیلە، دڵ، دیواری خوێنبەرەكان و شانەكانی دیكەی لەش، هەروەها گرفت لە گورچیلە بە شێوەی بەردی گورچیلە یان پەككەوتنی گورچیلە.

Top