62 ساڵ پێشمەرگەبوون وەک شانازى و شەڕەفێکی گەورە و ئەرکێکى پیرۆز
سەرۆك مسعود بارزانیی وەك پێشمەرگەیەكی فیداكار لە تەمەنێكی لاوێتی و 16 ساڵییدا ، بەهەست و شانازییەكی گەورە بە پێشمەرگەبوونی كە بەلایی بەرێزیانەوە گەورەتری شانازیی ژیان بوو ، هاتنە ریزەكانی پێشمەرگەی كوردستان. بە متمانەبەخۆبوون و بروایەكی پتەو كە لە سەرچاوەكەی و بناغەكەی هەڵقوڵاویی بنەماڵەیەكی كوردپەوەرە و شۆرشگێرە سەرچاوەی گرتووە ، بە هیوا و ئومێدێكی مەزن لە پێناو دۆزی رەوایی كورد و بنەمای پتەوی پێشمەرگەیایەتیی دەستم بەخەبات و بەرخۆدان لە پێناو ئازادی خاك و بەدەهێنانی مافەرەواكانی گەلی كوردو لە پێناو شكۆ وئٔیرادەی گەلى كورد كە دوژمنان بەردەوام هەوڵی سڕینەوەیان دەدات لە نێو سەنگەری پیرۆزی پێشمەرگەی سڵی نەكردەوە لە خەبات وفیداكاری.
نەتەوەى کورد گەواهیدەرى ئەوە دەدەن کە سەرۆک بارزانی سیمبولی گەیشتن بە ئامانجی بەرزی کوردایەتییە. سەرۆک بارزانی 62 ساڵ بەبێ دابڕان و بەبێ ماندووبوون بەردەوامیی بە کاروانی پێشمەرگایەتی داوە، نە بۆ هیچ مەبەستێکی سیاسی و ماددی و نە بۆ هیچ ساتێکی دیاریکراو بووە بە پێشمەرگە، بەڵکوو بۆ ئامانج و هیوا و بیروباوەڕی خۆی بووە بە پێشمەرگە و بەهۆی دڵسۆزی و هەوڵە نەبڕاوەکانییەوە ئێستا بووە بە کاریزما و ڕابەری هەموو نەتەوەی کورد و هەمووان هانای بۆ دەبەن و هەر کوردێک لە هەر گۆشەیەکی ئەم دنیایە ئازار و گرفتێکی هەبێت، سەرۆک بارزانی بە خەمخۆر و ڕابەری خۆی دەزانێت.
لەو ڕۆژەوە دیزانی پێشمەرگە بە واتای بەخشینی هەموو شتێکە لەپێناوی كوردستاندا، هەروەك خۆی چەندین جار فەرموویەتی ''لە ژیانمدا زۆر جار تووشی ڕووداوی وەها بوومە كە بەتەمای ئەوە نەبووم جاریكی تر بە زیندوویی بمێنم.'' دوای 62 ساڵ سەرۆک بارزانی لە قۆناغەکانی ژیانیدا سەلماندوویەتی کە بەردەوام سەرۆکێک بووە لە بەرگی پێشمەرگەدا و پێشمەرگەبوون جوانترین و پیرۆزترین ناوە بۆ خەبات و خزمەتی بارزانی بە دۆزی ڕەوای كورد.
خەسڵەت و کردەوەکانى هەر لە پێكەوە ژیان، ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی، رەنگدانەوەی شەش دەیە پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانی بووە. هەروەها ئەگەر هەڵوەستە لە سەر گەورەترین شۆرشی دیموكراسی و سەربەخۆیخوازی لە رۆژى 25ى ئەیلوولى 2017 كە بە ریفراندۆمە مەزنەکەی گەلی كورد ناسراوە و سەرۆك بارزانیی ئاڵا هەڵگری بوو گەورەترین شانازیی مێژوویی بۆ كورد و كوردستان تۆمار كرد، كە گەلی كوردی كردە خاوەن بەهێزترین بەڵگەنامەى کردەیی و مێژوو و تاپۆى سەربەخۆیی نیشتیمان بۆ ئاییندەیەكی نزیك و ئینجا رووداوەكانی دوای ریفراندۆم كە بە گەلەکۆمەکى و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەرى 2017 دژ بە هەرێمی كوردستان و بەرگریكردنی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتیی پێشمەرگە و سەرۆك مسعود بارزانی و پاراستنی شكۆ و ئیرادە و قەوارەى کوردستان ودەستكەوتەكان ، ئەو شانازیی و داستانە پر سەروەرییانەن كە لە ماوەی61 ساڵ خەباتی پێشمەرگە بوونی سەرۆك بارزانی لە نێو لاپەرە زێرینەكانی مێژوویی كورد وكوردستان بۆ هەمیشە تۆمار كراون.
پێشمەرگایەتی بۆ سەرۆک بارزانی لە سەرووی هەموو پلە و پۆستێکەوە بووە، قەترەیەک خوێنی پێشمەرگە لە هەموو ماڵ و مڵکی دنیا لای پیرۆزترە، سەرۆک بارزانی چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتیی بۆ ئەوە کردووەتە شانی تاکوو شان بە شانی سەدان هەزار پێشمەرگە سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد بەدەست بهێنێت، هەمیشە هاوخەباتەکانی گەواهی ئەوە دەدەن کە ئامانجى سەرۆک بارزانی لەو 62 ساڵەی تەمەنی پێشمەرگایەتیدا بەدیهێنانى ئامانجەکانى گەلی کورد بووە و هەمیشە زوڵم و زۆرداریى ڕەت کردووەتەوە و لە خەبات بۆ ئازادى بەردەوامە و پێشمەرگەبوونیش بۆ سەرۆک بارزانى وەک شانازى وشەرەفێکى گەورە و ئەرکێکى پیرۆزە .