پوختەیەک لەسەر گۆڕانکاری پەیوەندییەکانی عەرەب و ئێران و تورکیا

پوختەیەک لەسەر گۆڕانکاری پەیوەندییەکانی عەرەب و ئێران و تورکیا


ئامادە کردنی: شێرکۆ حەبیب
پێشەکی:
چوار گۆڕانکاری کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ڕەوتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران و تورکیا بەرامبەر وڵاتانی عەرەبی لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٠٣دا هەبووە، یەکەمیان پەیوەندی بەو کاردانەوە هەیە کە لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و چوار وڵاتی عەرەبی ئەنجام درا، ئەمەش ئێران بە پلەی یەکەم بە دژی خۆی مەزندەی دەکرد، بە شێوەیەک کە ڕۆڵی هەبوو لە ئاراستەی خۆی بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جۆراوجۆری عەرەبی، هەروەها ڕێککەوتنەکانی ئاشتی بووە هۆی ئەوەی تورکیا پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بدات، دووەمیان لە هەوڵی گۆڕینی ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەیە، ئەمەش بەدی دەکرێت لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی سوریا و گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی دیپلۆماتی لەگەڵ میسردا، و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە و ئیمارات، لە کاتێکدا ئێران پێی وابوو کە پشتبەستن بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجامی ئەرێنی نەبووە، ئەمەش وای لێکرد بگەڕێتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو وڵاتی چین و رووسیا.
سێیەمیان پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و تورکیایە لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، جا بە هۆی سستی دانوستانەکانی ئەتۆمی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت، یان بەردەوامبوونی پشتیوانی سەربازی ئێران بۆ رووسیا لە شەڕەکەی لەگەڵ یۆکرانیا، یاخود بەهۆی پێداگری ئەنقەرە لەسەر پەسەندکردنی پێشمەرجەکان پێش ئەوەی سوید و فلندا بچنە ناو هاوپەیمانی باکوری ناتۆ، بەلام پرسی چوارەم و کۆتایی ئەوەیە کە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هەردوو وڵات (ئێران و تورکیا) هەوڵی بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەدەن لە ژێر ڕۆشنایی ئەو قەیرانانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
ساڵی ٢٠٢٣ پێشکەوتنی زۆری لەڕووی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا بەخۆوە بینی، لە کاتێکدا ئەو ساڵە درێژکراوەی قۆناغی باشتربوون بوو بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوودا لە پەیوەندییەکانی تورکیا و عەرەبیدا ڕوویدا، بەڵام نوێنەرایەتی دەستپێکی سەرەتای قۆناغێکی نوێی لە پەیوەندی ئێران و عەرەب.
یەکەم: پێوەری نزیک بوونە لە پەیوەندییەکان
لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی عەرەبی – تورکی، ئەنقەرە بەردەوام بوو لە ئاراستەکردن بەرەو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی، و پەرپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵیان وەک میسر، کە تورکیا ئاستی پەیوەندییەکانی دیبلۆماتی بۆ پلەی باڵوێز لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٣ بەرزکردەوە دوای ئەوەی سەرۆک عبدالفتاح سیسی و سەرۆکی تورکیا رەجەب ئۆردوغانی بینی لە دەوحە لە پەراوێزی کردنەوەی کۆتای جامی جیهانی تۆپیی پێ لە ٢٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، و لە نیو دەلهی لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیست، و لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، و لە ریاز لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەب- ئسلامی، بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە گەیشتن بە ریککەوتن بۆ ئاگر بەست لە کەرتی غەززە لە ئاکامی ئەو کردەوە سەربازیەی ئیسرائیل ئەنجامی دا لە ٧ی تشرینی دووەم لە دوای تەوەفانی ئەقسا کە کەتائیبی قەسام لە هەمان رۆژ جێ بەجێ کرد.
هەروەها تورکیا لە هەوڵەکانی بەردەوام بوو بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا، لە میانەی نزیک بوونەوە لەسەر بنەمای لێک تێگەیشتن لەگەڵ رژێمی دەسەڵاتدار، لە دوای گۆرانگاری تەرازووی هێز لە سوریا لەم ساڵانی دوایدا لە بەرژەوەندی ئەو، بەڵام گرەو لەسەر داڕمانی و دامەزراندنی سیستەمێکی سیاسی نوێ بۆ جێگرتنەوەی پاشەکشەی کرد، لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣، حەوت دیدار لەنێوان تورکیا، سوریا، ئێران، و ڕوسیا ئەنجامدرا، لەنێویاندا لەسەر ئاستی وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و جێگرانی وەزیرانی دەرەوە، بەڵام خێرایی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاڕادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ١٤ و ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ و پێداگری ڕژێمی سوریا لەسەر پەسەندکردنی پێشمەرجەکان پێش پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئەگەری ڕێکخستنی کۆبوونەوەی لەسەر ئاستی بەرزی نێوان هەردوودا لا.
لە کاتێکدا تورکیا بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو، وەک قەتەر، ئیمارات و سعودیە، کە ئەو سێ وڵاتەی سەرۆک ئەردۆغان لە ماوەی ١٧-٢٠ی تەمموزدا سەردانی کردن، دواتر لەگەڵ سەرکردەکانیان دوو بارە کۆبووەوە ، لە پەراوێزی ئامادەبوونی لە لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە دۆحە کە لە مانگی کانوونی دووەمدا ساز کرا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بەردەوام لە گۆڕاندایە لە نێوان گرژی و ئارامیدا، لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە ئەنقەرە لە کوردستانی عێراق دەستیپێکردووە بۆ بەدواداچوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی عەرەب و ئێران، لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی ئێران و سعودیە ڕێککەوتنی پەکین یان واژۆکرد بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیپلۆماتی نێوانیان، ئەمەش دوای قۆناغێکی گرژی و ئاڵۆزی بوو کە لەوکاتەوە دەستیپێکرد ساتێک سعودیە پەیوەندیەکانی دیپلۆماتی نێوانیانی پچڕاند وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتی و کونسوڵگەرییەکانی سعودیە لە تاران و مەشهەد لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2016، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سعودیە کەسایەتی ئاینی شیعەی (نەمر باقر نەمر)یان لە سێدارە دا.
هەروەها ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی (کە دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیەندرا و عەمید عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە شوێنی ئەو لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ دەست بەکار بوو)، لە ١٦ی ئازاردا سەردانی ئیماراتی کرد، پاشان شەمخانی سەردانی عێراقی کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان وڵاتەکەی و عێراق لە هەمان مانگدا.
ئێران لە هەوڵی بێوچانە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر، هەروەک (عەلی خامنەئی) ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە میانی دیدارەی لەگەڵ (سوڵتانی عوممان- هەیسەم بن تاریق) لە ٣٠ی ئایار پشتڕاستی کردەوە کە "ئێران هیچ کێشەیەکی نییە لەم ڕووەوە". هەمان هەڵوێست لە میانی دیدارەکەیدا سەرۆکی ئیران لەگەڵ سەرۆک عەبدولفەتاح سیسی لە پەراوێزدا کۆنفرانسی لوتکەی ئیسلامی عەرەبی لە ڕیاز لە 11ی مانگی تشرینی یەکەم، کاتێک ڕایگەیاند کە ئێران هیچ ڕێگرییەکی نییە بۆ فراوانکردنی بازنەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی میسری دۆست .
دووەم: هۆکارەکانی پاڵنەر بۆ نزیکبوونەوە
جوار هۆکار بوونە پاڵینەر بۆ نزیک بوونەوەی هەر یەک لە ئیران و تورکیا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، کە بریتین:
1- ڕێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی عەرەبی و ئیسرائیل
ئێران ئامانجی سەرەکی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئاشتی بە بەشێک زانی لە سیاسەتێک کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پەیڕەوی دەکەن دژ بە ئیران بە مەبەستی دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکخستنە ئەمنییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەک کە بتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی عەرەبی و ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارەزوەکانی ئەتۆمی و جموجۆڵەکانی ئێران و لە ناوچەکەدا.
ئێران لێرەوە هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناوەڕۆکی واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی ئاشتی لە نێوان ئسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەستیپێکرد بە شێوەیەک لەسەرەتا دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیپلۆماتی لەگەڵ سعودیە و جیبۆتی و سودان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات و کوێت و لیبیا دا ، جگە لە ناردنی پەیام کە ئاماژە بە هەوڵەکانی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر، و فراوانکردنی بازنەی هەماهەنگی لەگەڵ قەتەر سەبارەت بە پێشهاتەکانی شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پەیوەندیانەی کە ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دایدەمەزرێنن.
پلاندانان سەبارەت بە ڕێککەوتننامەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بابەتی سەرەکی بوو لە سیاسەتی تورکیاشدا، کە وای زانیبوو کە ئەم ڕێککەوتنانە (چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەن) و یەکێک لەو گۆڕانیانە بێت کە ئەنقەرە بەرەو گۆڕانکاری لە سیاسەتەکەیدا بەرامبەر ئیسرائیل بە شێوەیەک کە بە ڕوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی باشتر کرد، باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لە ئەنقەرە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستی بە ئەرکەکانی کرد، دوای ئەوەی نامە فەرمیەکانی ڕادەستی سەرۆک ئەردۆغان کرد، هەرچەندە شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ کاردانەوەی نەرێنی لێکەوتەوە دیسانەوە لەسەر ئەو پەیوەندییانە، وە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا فەرمانی گەڕانەوەی نوێنەرانی دیبلۆماتی لە ئەنقەرە دەرکرد، لە دوای چەند رۆژێک تورکیا داوای باڵوێزەکەی لە ئیسرائیل کرد.
2- گۆڕینی ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی هەردوو وڵات
بەروونی پێدەچێت کەوا ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دووجاری گرفت بووبێ بەتایبەتی دوای ئەوەی نەیتوانی بگات بە ئامانجەکانی لە ناوخۆی سوریادا، بۆیە هەنگاوی ئەولەویەتەکانی گۆڕی لە کارکردن بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوە چەکدارەکان لە پێناو ڕووخاندنی ڕژێم، بۆ هەوڵدان بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێزە چەکدرەکانی کورد بەتایبەتی (هێزەکانی سوریای دیموکرات) (قسد هیزەکانی سوریای دیموکرات)، کە لەلایەن هێزەکانی رۆژئاوای پشتوانی دەکرێت بەتایبەتی لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکان بەو پێیەی لایەنێکی سەرەکی بوو لە جەنگی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ساتێک تورکیا بە هێزێکی تیرۆریستی لەسەر شێوەی پارتی کرێکارانی کوردستان هەژماری دەکات.
تورکیا دەستیکرد بە ناردنی پەیام و خواستی خۆی بۆ کرانەوە بەڕووی ڕژێمی سوریادا، سەرۆککۆمار ئەردۆغان لە 17ی تەمموزدا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماردا کێشەی نییە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بۆ ئەو گرنگە ئەوەیە کە دیمەشق چۆن مامەڵە لەگەڵ خواستی ئەنقەرەدا دەکات هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، ئەنقەرە دەستیکرد بە هەڕەشەکردن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەستوەردانی سەربازی بکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جموجۆلانەی کە لە باکووری سوریا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئەنجام دەدرێن، گوشاری بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناو سنووری سوریا بۆ بێلایەنکردنی ئەو مەترسیانەی کە بە وتەی خۆی ئەو چالاکییانەی کە لە لایەن هێزەکانی سوریاوە ئەنجام دەدرێن بەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیدا دەسەپێنن ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە لە نزیک وەزارەتی تورکیا ناوخۆی لە ئەنقەرە لە یەکەمی تشرینی یەکەمدا بووە هۆی ئەوەی تورکیا پەلە بکات بەرەو ئاراستەکردنی هێرشە سەربازییەکان لە ناوخۆی سوریا و عێراق دژی پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پارتی کرێکارانی کوردستان.
سەرەڕای باشتربوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر، ئەنقەرە لە ناردنی پەیامەکانی بەردەوام بوو کە ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەمە نابێە هۆی ئەوەی رێگری لە نوێکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی ئیخوان لە میسر و وڵاتانی دیکەوە، هەرچەندە ئەم مەلەفە نوێنەرایەتی یەکێک لە میحوەرەکانی ناکۆکی نێوان هەردوولا دەکات، بەڵام سەرۆک ئەردۆغان لە 1ی ئاب لەگەڵ شاندێکی یەکێتی زانایانی موسڵمان کۆبووەوە کە لەنێویاندا هەندێک سەرکردەی ئیخوانەکانی میسری تێدابوو و لە کۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئەو موسڵمانانە کرا کە کۆچیان کردبوو بۆ تورکیا.
هەروەها جێی سەرنج بوو کە ئێران بەرەو باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەنگاو دەنێت، هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی گۆڕانی ئەولەویەتەکانی دەدات، بەو پێیەی حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی سەرۆککۆمار (حەسەن ڕوحانی) ، ئەولەویەتیان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا دا، بەتایبەتی دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە و تیرۆرکردنی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، ئێرانی بێهیوا کرد، بەتایبەتی لە سەردەمی حکوومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی (ئیبراهیم ڕەئیسی)، کە پشت بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی نەبەستێت و ئەولەویەتیان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ زلهێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی وەک چین و ڕووسیا، هەروەها زلهێزە ناوچەییەکانی وەک میسر و سعودیە، ئەم ڕێبازە نوێیە لە لایەن رابەر (خامنەئی)ـەوە دەربڕدرا، کە ڕۆژی 20ی ئایار ڕایگەیاند، سیاسەتی حکومەتی ئێستای دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان زۆر گرنگ و دروستە، لە هەمان کاتدا هۆشداریدا لە بەرامبەر متمانەی ناپێویست بە لایەنەکانی دیکە، بە ئاماژەدان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .
3- پەرەسەندنی ناکۆکی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی
ناکۆکی و ئاڵۆزی تەوەری سەرەکی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە لایەک و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە لایەکی دیکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٣ بە هۆکاری جۆراوجۆر، و دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دووجاری گۆسپ و بەربەرست بوو بە هۆی پێداگریی ئێران لە سەر گرتنەبەری هەندێک مەرجی پێشوەختە بۆ گەڕانەوە بۆ جارێکی دیکە بە پابەندبوون بە ئەرکەکانی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا، و لەگەڵ تۆمەتبارکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە پاڵپشتیکردنی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، هەروەها ئەمریکا سوور بوو لەسەر دانانی سزا لەسەر بەرنامەی موشەکەکانی باستیلی ئێران سەڕەرای هەڵگرتنی گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان لەسەر چالاکییەکانی تایبەت بەو پرۆگرامە.
هاوتەریب لەگەڵ ئەمەشدا، پرسی بەئەندام بوونی فینلاند و سوید لە ناتۆ، وەک یەکێک لە کاردانەوەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، یەکێک بوو لە گرنگترین میحوەرەکانی ناکۆکی نێوان تورکیا و ئەو دوو وڵاتە، هەروەها لە نێوان تورکیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانیدا، وەک ئەنقەرە مەرجی ئەوەی دانابوو کە فینلاند و سوید پابەندبن بە قەدەغەکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ گروپە کوردە ئۆپۆزسیۆنەکان و هاودەنگی لەگەڵ تورکیا نیشان بدەن لەکاتی دەستپێکردنی ئەو شەڕی دژ بە تیرۆری هەیە، ئاماژەیە بۆ ڕێکخراوە کوردییەکانی تورکیا-سوریا وەک پارتی کرێکارانی کوردستان و… هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).لەگەڵ رادەستکردنی هەندێ لە داوا کراوان لە لایەن دەسەڵاتی تورکیا.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەنقەرە لە ١٧ی ئادار رایگەیاند کە دەستی کردوە بە ڕێکارەکانی پەسەندکردنی ئەندامێتی فینلاند لە ناتۆ، بەڵام بە ئەندام بوونی سوید راگیرا تا ئەو دوواییە لە 11ی تەمموزەوە دەستی کرد بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە چارەسەری نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە تیرۆر دەکات، کە ئەمەش هۆکار بوو ئەردوغان لە ٢٣ تشرینی یەکەم رایگەیاند بە پێشکەشکردنی پەراوەکانی ئەندام بوونی سوید بۆ پەرلەمان بۆ رەزامەندی لەسەری.
تاوەکو ئیستا ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە ئارادایە بەهۆی هاوکاریکردنی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمە لە کاتێک تورکیا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەوە تومەد بار دەکات کە هاوکاری تیرۆری کوردی دەکات، و نارەزای خۆی دەربڕی لەسەردانی سەرکردەکانی سەربازی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، وەک سەردانی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئەمریکی جەنەراڵ (مارک میلی) کە لە ٤ی ئادار سەردانی ناوچانەی کرد.


٤- هەوڵدان بۆ پتەوکردنی هاوکاری ئابووری
وەک هاوکاری لەسەر ئاستی ئابووری گۆرانکاری سەرەکی کە پاڵی بە ئیران و تورکیا نا بەرەو هەوڵدان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە ئاکامی کاردانەوەی ئەو قەیرانە ئابوورییەی بەسەر هەردوو وڵاتدا سەپێنرا، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی هەڵاوسان بەرزبووە لە مانگی تشرینی یەکەم گەیشتە ٦٢%، هەروەها لیرە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٥%ی بەهای خۆی بەرامبەر دۆلار لەدەست داوە.
لە ئێران ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەم گەیشتە 39% و ئەو ناڕەزایەتیانەی لە ناوەڕاستی ئەیلوولی 2022 تا کانوونی دووەم 2023 سەریهەڵدا، کاریگەریی بەرفراوانی لەسەر خراپتربوونی قەیرانی ئابووری هەبوو، کە بۆ هۆکاری دابەزینی بەرچاوی بەهای ریالی ئێرانی، لە ٣١٥ هەزار ریال بۆ یەک دۆلار لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ بۆ ٥٠٠ هەزار لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مانای ئەوە دەگەیەنێ کە ٣٧٪ بەهای لە دەستدا لە نێوان ئەو ماوەیە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئیرانی کە تێکڕای هەناردەکردنی گەیشتە ١،٤ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێک لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاستی ئابووری نەبوو.
ئەم قەیرانە ئابوورییانە ڕۆڵیان هەبوو لە پاڵنانی هەردوو وڵات بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی، ئێران پاڵپشتی ئەو نێوەندگیرییەی کرد کە قەتەر ئەنجامیاندا، کە بووە هۆی ئەوەی لە ١٨ی ئەیلولدا ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام بدرێت بەهۆیەوە ئازادکردنی هەندێک لە زیندانییەکانی هەردوولای لێکەتەوە، هەروەها ئێران ٦ ملیار دۆلاری لە پارە سڕ کراوەکانی لە کۆریای باشوور وەرگرتەوە و گواستراوەتەوە بۆ قەتەر و لە هەژمارەیەک دانراوە کەوتۆتە ژێر چاودێری توندی ئەمریکاوە، بەو مەرجەی ئەو گۆژمە پارەیە کە تەرخان کراوە بۆ کڕینی دەرمان و خۆراگ، خەرج بکرێت نەک ئیران دابەشی بکات بەسەر هاووپەیمانەکانی لە ناوچەکە.
ئێران هەوڵیداوە سوود وەرگرێت لە واژووکردنی ڕێککەوتنی پەکین بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیپلۆماتی لەگەڵ سعودیە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە شێوەیەک کە بە ڕوونی لە سەردانەکەی (ئیحسان خاندوزی)وەزیری ئابووری ئێراندا دەرکەوت لە ١٢ی ئایار بۆ سعودیە، هەرچەندە سەردانەکە بە مەبەستی بەشداریکردن بوو لە کۆبوونەوەی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی، بەڵام دەرفەتێک بوو بۆ پشتڕاستکردنەوەی خواستی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئابووری لەگەڵ سعودیە، یاریدەدەری کاروباری ئابووری لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران (مەهدی صەفری) ڕۆژی ١٢ی ئاب دووپاتی کردەوە کە زەمینە رەخساوە بۆ دەستپێکردنی وەبەرهێنانەکانی سعودیە لە ئێران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سوریا لە مانگی ئایاردا کە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بوو لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا لە مانگی ئازاری ٢٠١١، بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان بوو، و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ کرا بۆ پلانێکی هاوکاری ستراتیژی کە کەرتەکانی کشتوکاڵ، هێڵی ئاسن و فڕۆکەوانی مەدەنی و نەوتی لەخۆگرتبوو.
لە لایەکی دیکەوە ئێران توانی بگاتە میکانیزمێک بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی قەرزەکانی عێراق دوای ئەوەی لە 10ی حوزەیران زیاتر لە ٢.٦ ملیار دۆلاری داوە بە ئێران وەک پارەی قەرزدار بۆ هاوردەکردنی وزە بۆ عێراق.
تورکیاش بەردەوام بوو لە باشترکردنی هەوڵەکانی وەبەرهێنان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری لە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، سەرۆک ئەردۆغان لە مانگی ١٧-٢٠ ی تەمموز سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیماراتی کرد.
لە کۆتاییدا پێدەچێت سەرەڕای گۆڕانی بەرچاو لە سیاسەتەکانی ئێران و تورکیا بەرەو وڵاتانی عەرەبی، بەڵام هێشتا گۆڕانکارییەکی هەستیارە، بەو پێیەی هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئاماژە بەوە بکات کە گوزارشت لە مەیلی ستراتیجی بکات نەک تاکتیکی، لێرەوە، چەندین تاقیکردنەوە هەن کە ڕۆڵێکی سەرەکییان دەبێت لە هەڵسەنگاندنی سنووری ئەم گۆڕانکارییە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا، لەوانە بۆ نموونە تا چەند ئێران و تورکیا بە شێوەیەکی جددی بەشدارن لەو هەوڵانەی کە بۆ گەیشتن بە یەکلاکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە، هەروەها ئەو پرسانەی کە لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە گرنگییەکی تایبەتیان پێدەدرێت، بەتایبەتی فایلەکانی یەمەن و لیبیا لە لایەن ئەو دوو وڵاتە جۆن پێشوازی لێدەکرێت.

Top