ئەو خۆراكانەی كۆلیسترۆڵی زۆریان تێدایە

ئەو خۆراكانەی كۆلیسترۆڵی زۆریان تێدایە

هەنگاوێكی گرنگی كۆنترۆلكردنی ئاستی بەرزی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا بریتییە لە دووركەوتنەوە یان كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵ لەخۆدەگرن یان ڕێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن كە هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ LDL لە خوێندا،بەگشتی ئەو شەش خۆاراكەی كە ڕێژەی بەرزی كۆلیسترۆڵ لەخۆدەگرن بریتین لە:

1- هێلكە كە نزیكەی 150-200 ملگم كۆلیسترۆڵی تێدایە.

2- گۆشتی پرۆسێسكراو وەكو باكۆن، سۆوسەج، یان هۆت دۆگ كە دەوڵەمەندن بە كۆلیسترۆڵ و چەورییە تێرەكان.

3- مەحار(گوێچكەماسی) و ڕۆبیان كە ڕێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵیان تێدایە، بۆ نموونە 185 ملگم كۆلیسترۆڵ لە هەر 100 گرام ڕۆبیانی برژاودا هەیە.

4- كەرە، بۆ نموونە كەوچكێكی گەورەی كەرە (14 گرام) نزیكەی 31 گرام كۆلیسترۆڵ لەخۆدەگرێت لەگەڵ حەوت گرام چەورییە تێرەكان.

5- گۆشتی سوور، بۆنموونە 100 گرام گۆشتی سوور نزیكەی 90 گرام كۆلیسترۆڵ و حەوت گرام چەورییە تێرەكان لەخۆ دەگرێت.

6- جگەر كە یەكێكە لەو خۆراكانەی بەرزترین ئاستی كۆلیسترۆڵ لەخۆدەگرێت، جا جگەری ئاژەڵ یان جگەری پەلەور، بۆنموونە 100 گرام جگەر نزیكەی 563 ملگم كۆلیسترۆڵی تێدایە لەگەڵ دوو گرام چەورییە تێرەكان.

 

Top