هونەرمەند (سامان عومەر) گۆرانی "گەنم ڕەنگە" دەڵێتەوە
هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری كورد (سامان عومەر) یەك لە بەرهەمە دیارەكانی هونەرمەند (مەریوان حەسەن) نوێ دەكاتەوە.
سامان عومەر لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی بەناوی(گەنم ڕەنگە) بڵاوكردەوە و پێشكەشی دایكی دەكات, موسیزیان (ڕەهەند باهیر) موزیكی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو (هیوا ئەحمەد)هۆنراوەكەی نووسیوە,ئەم گۆرانییە پێشتر لەلایەن هونەرمەند (مەریوان حەسەن)ەوە گوتراوە و خودی هونەرمەند ئاوازەكەی ئامادەكردووە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی