خەباتی ژنان هەرگیز نابێت سەنگەرگرتن بێت لە پیاوان
پێویستە ئافرەتان زۆر زیاتر وچالاکانە تر و بەجدی بێنە مەیدانی خەبات و شۆرشی خۆیان بەردەوامی پێبدەن بۆئازادی و سەربەستی ،وەتێکۆشان بکەن بۆ یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا یەکسانی ئازاد و دەرئەنجامی پەیووندییەکە لەسەر بنەمای یەکسانی ڕێزگرتن و ئازادی و بنیاتنانی ژیانی کۆمەڵایەتی و پێکەوەیی لەنێواندا بۆبنیاتنانی ژیانێکی یەکسان و ئازاد ،ژن و پێاو لەژیانیاندا چەندین ڕایەڵەی پەیووەندییان هه یە ،پێویستە لەپێناو ژیانیێکی باشتر داکە شیاوی ئینسان بێت ولێوان لێوو بێت لە خۆشەویستی و ڕێز وەئەبێت هه میشە ئەوەمان لەیادبێت خەباتی ژنان هه رگیزنابێت سەنگەر گرتن بێت لە پیاوان وە پێویستە ژنان هه موو ڕۆژێکی خەبات و بەرده وامیان بکەنە هه شتی مارس وە ئەوەی گرنگه ئەوەیە کە لە ڕۆژی هه شتی مارسدا تەنها ئەوڕۆژە بۆگێرانی مەراسیم و ئاهه نگ نەبێت بەڵکوو لەپاڵ ئاهه نگ و شادس کردنیاندا کۆبوونەوەو ناڕەزایەتی دەربرین بێت و دروشم و داواکارییەجدییەکانیان و پڕۆژەکانیان بخەنە بەردەم دەسەڵات وحکوومەت و بەر دەوام جەخت لەسەر مافە ئینسانیەکانیان بکەنەوە هه موو بەیەک دەنگ ببنە هێزی فشار ی مەزن وبەردەوام و دژی سیستەمی پیاو سالاری و سەرمایەداری و فەرهه نگی کۆن ڕاوەستنەوە و دژبە تەواوی ئەویاساوقانوونە کۆنانە ببنەوە .داوای یاساو قانونێکی مەدەنی بکەن کەشیاو شایستە بە خۆیان بێت . پێویستە هه موو ئافرەتە جدییەکانی نێوو کۆمەڵگەی کوردی دەنگی خۆیان بگەیەنن بە ڕێکخراوە ڕادیکاڵ و دا کۆکیکەرە جدییەکان و داوای حەق و مافەکانی خۆیان بکەن ،وەژیانێکی ڕاستگۆیانە لە نێوان ژن و پیاو دا لەڕووی وشیاری و ڕێکخستنەوە بێتە بوون ووە ڕوو بەڕووی ئەو وێنە کۆنە پەرستیە ببنەوە کەلە ژێر کاریگەری و دەسەڵاتی پیاوسالاریدا دروست بووە ،وەگۆڕینی شێوازی پەیوەندی ڕێژین دۆستایەتیش کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا بەجی دەهێڵێت .
ئافرەتان هه ردەم لەتێکۆشان دان بۆ وەگەڕ خستنی تواناکانی خۆیان و هێز و پاراستنی تەواوی بەها مرۆییەکانی ناوکۆمەڵگاوخستنە پێش چاوی ناسنامەی ڕەگەزی خۆیان ، وەبەردەوام لەو پێناوەیشدا قوربانی زۆریان داوە ،لەگەڵ هه موو ئەو بەربەست و ئاستەنگیانەیشدا هێشتا هه رئافرتان لە هه وڵدان و کارکردن بۆمافەکانیان کۆششی جدی دەکەن وسوورن لەسەر ماف و ئەرکەکانیان و گۆڕەپانی تێکۆشان و خەباتیان فەرامۆش نەکردووە .
لەکۆتایداهیواخوازین کە یادی هه شتی مارس ببێتە مایەی دەستەبەرکردنی تەواوی مافەکانی ئافرەتان و وەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی ودادپەروەری زیاتر لەنێوو کۆمەڵگاکەماندا جێی باسە کە ئافرەتان بە درێژایی مێژوو شانبەشانی پیاوان خەبات و بەردەوامیان هه بووە لەتەواوی قۆناغەکانی ژیان ولەبەرەو پێش بردن و گەش کردن و درێژە دان بەژیان ودەستنیشانکردنی هه شتی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیان و بە دیهێنانی ئازادی ویەکسانی ودادپەروەریدابووە ...
بێلان ڕۆژبەیانی