ئەگەر بوێر بیت مانای ئەوەیە بۆ کاتێک جێی پێت دەدۆڕێنیت، بەڵام ئەگەر نەوێربیت تەواوی خۆت دەدۆرێنیت

ئەگەر بوێر بیت مانای ئەوەیە بۆ کاتێک جێی پێت دەدۆڕێنیت، بەڵام ئەگەر نەوێربیت تەواوی خۆت دەدۆرێنیت

چەند ئەرێنی بیت و بە شێوازێکی ئەرێنیانە
بیربکەیتەوە بە ئاسانتر دەگەیت بە ئامانج و ئاواتەکانی ژیانت و چەندیش بەئەرێنی بیربکەیتەوە ئەوەندە دڵخۆشتر و بەختەوەرتر دەبیت بەراورد بەو کەسانەی کە نەرێنین .
تۆی مرۆڤ ئەگەر بتەوێت کەسانی دەورووبەرت بە گەورەر و بەنرخ بتبینن و هەڵتبسەنگێنن و خۆشیان بوێێت، دەبێت تۆ جارێک خۆت خۆش بوێت و و خۆت لا گرنگ بێت، هه ندێ جار کە باسی خۆشویستنی خود دەکەین بەرامبەر کەسانی نزیک لێمان واتێدەگەن کە خۆپەرستین، کەچی خۆپەرستی جیاوازە لە خۆشویستنی خود خۆپەرستی لە بەرئەنجامی ڕەشبنی و نەرێنیانە دێتە کایەوە بەڵام بەو واتایەیە کە نابێت بۆچوون و بیری خراپ دەربارەی خۆت دروست بکەیت ،
دەبێت خۆتت پێ چاک بێت وەکو ئەوەی کە هەیت خۆتت پێ قبوڵ بێت و هه وڵ بدە سیفات و تایبەتمەندییە جوانەکانی خۆت و گەشانەوەی خودی خۆت بدۆزیتەوە
،
لە هەمان کاتدا ئەو لایەنانەی کە نەرێنین یان لە خۆتا بەدڵت نین وخۆشت ناوێن لە خۆتدا قبووڵیان بکە و بڕوات بەوە هەبێت کە دەکرێت ڕۆژێک بتوانی بیانگۆڕیت لەخۆتدا.
ئەو مرۆڤانەی کە ئەرێنین ژیان هه ردەم ئێستایە بۆیان هیچ شتێک کاتەکەی بەسەرنەچووە بەلای ئەوانەوە هیچ دەستپێکێک درەنگ نییە تاوەکو چرای ژیان خامۆش دەبێت، هەمیشە لەو کەسانەدا بوێری و ئازایەتی و جورئەت دەردەکەوێت چونکە ئەو کەسانە باوەڕیان بە گۆڕانکاری هه یە، ئەو کەسانەی کە جوورئەتی قبوڵکردنی گۆڕانی هەیە هەمیشە براوەیە و شکست ناهێنێت .
کیر کیگۆرد دەڵێت [ئەگەربوێر بیت مانای ئەوەیە بۆ کاتێک جێی پێت دەدۆڕێنیت ،بەڵام ئەگەر نەوێربیت تەواوی خۆت دەدۆڕێنیت ]. ‌دائیمەن ئەو مڕۆڤانەی کە ئەرێنین خۆیان لا جوانە خۆیان پێ قبوڵە مەبەستمان جوانی ناوەوەی مرۆڤە، ڕاستە جوانی ڕووخسار گرنگە بەڵام جوانی ناوەوەی مرۆڤ لە جوانی ڕووخسار گرنگرە و کاریگەرترە هەرجوانییەکی دەرەوە ئەگەر جوانی ناوەخنی لەگەڵ دانەبێت چەند ساتێک سەرنجمان ڕادەکێشێت و ئیتر لێی بێزار دەبین جوانی ناخ لە جەستەدا نییە جوانیەکە لە چاوەکانتەەوە لە دەموچاوتەوە لە شێوازی بیرکردنەوە و مامەڵە و بۆچوونەکان و لە شادی ودڵخوشی و شەخسیاتی ئەرێنیانەوە سەرهەڵدەدات و وەکو تەوژمی کارەبا دەگات بە دڵ و دەروونی که سانی دەورووبەرت، دەتوانین بڵێێن کەسانی ئەرێنی کەسانێکی هۆشیار و ڕووناکبیرترن

بیرکردنەوەی ئەرێنی سەرچاوەی بوێرییە چونکە ئەم مرۆڤانە هەمیشە لە ئێستادا دەژین ڕابردوو و سەختی و ئازار و ناڕەحەتییەکانی ڕابردوو ناگرێ بەکۆڵیەوە چەندە ئازاریشی چەشتبێت ،
و خەم و ناڕەحەتییەکانی ڕابردووی دەکات بە وانەیەک بۆ ژیانی داهاتووی خۆی و سوودیان لێ وەردەگرێت کەسانی پۆزەتیڤ هه ردەم بەپیری ژیانەوە دەچێت و باوەشی بۆ دەکاتەوە و ژیان دەکات بە هێلانەی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی و هەردەم باوەڕی بەهێز و توانای خۆی هەیە، لە هیچ کارێکدا سڵ ناکاتەوە هەنگاوی بۆ دەنێت .

بێلان ڕۆژبەیانی

Top