كلیپی (بی گاه)بە ئاوازدانان و ژەنیاریی فەرنوود ئیلهامی و بە دەنگی ئەبولفەزل دێهقان بڵاو كرایەوە

كلیپی (بی گاه)بە ئاوازدانان و ژەنیاریی فەرنوود ئیلهامی و بە دەنگی ئەبولفەزل دێهقان بڵاو كرایەوە

كلیپی بی گاه (بێكات) بە ئاوازدانانی مۆسیقا و ژەنیاریی موزیكزانی كورد فەرنوود ئیلهامی و بە دەنگبێژیی ئەبولفەزل دێهقان بڵاو كرایەوە.

موزیكزانی كرماشانی فەرنوود ئیلهامی ئاوازدانەر و ژەنیاری تەنبوور، لە نوێترین بەرهەمی مۆسیقایی خۆیدا، لەسەر بنەمای شیعرێكی حەزرەتی مەولانا، پارچە مۆسیقا و گۆرانی بی‌گاهی خولقاندووە كە بە دەنگی ئەبولفەزل دێهقان و بە هاوڕێیەتی ئەندامانی تیپی مۆسیقای ساجنار بە شێوەی كلیپێك بڵاو كراوەتەوە و، ئێستا بۆ هۆگرانی هونەر و ئاشقانی مۆسیقا لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەستە.

كلیپی بیگاە پارچە شیعرێكی سێ بەشییە لە دیوان (شەمس)دا، كە هەڵبژاردە و بەشێك لەم شیعرانە لەم بەرهەمەدا گرد و كۆ كراونەتەوە.

بەشی سەرەتای هەرسێ غەزەلەكە بەم بڕگەیە دەست پێدەكات: بێ‌كات بوو، دوای ماوەیەكی كەم، بێ‌كات بوو، خۆرەتاو چووە ناو چاڵ و بیرەكەوە. هەندێك لە شرۆڤەكاران، پێیان وایە كە مەبەست و مانای خۆرەتاو لەم سێ پارچە شیعرەدا، شەمس تەبریزییە كە دەكوژرێت و تەرمەكەی فڕێ دەدەنە ناو بیرێكەوە.

ئەو هونەرمەندانەی كە لە خولقاندن و دروستكردنی كلیپی بی‌گاهدا بەشدارییان كردووە، بریتین لە (ئاوازدانەر و سەرپەرشتیاری گرووپ فەرنوود ئیلهامی، گۆرانیبێژ ئەبولفەزل دێهقان، دابەشكردنی هێڵی باس میسباح قەمسەری، گرووپی مۆسیقای ساجنار ژەنیارەكانی تەنبوور فەرنوود ئیلهامی، ماهان سەیفی، حوسێن فرووزان، نادر ئەمیری، موجتەبا مەحموودی، جەلال موختاری و بیهراد غەیاسی، گیتاری بەیس میسباح قەمسەری، ئامێرە زەربی و دەهۆڵییەكان ڕەسووڵ بێهداد، دەستەی كۆڕ مریەم ئیبراهیم‌پوور و میلاد عەباسی، دەرهێنەر مەهیار مێهرنووش، یاریدەدەری دەرهێنەر شەقایق هادی‌پوور، بەڕێوەبەری شانۆ ئەرغەوان ئەیاز، بەڕێوەبەری فیلمهەڵگری شایان شەمسایی، وێنەگر مەهدی فەلاحەتی، مۆنتاژی فیلم پووریا شاه ئیبراهیمی، وێنەگری فۆتۆگرافەر ئەردەوان ئەیاز، بەڕێوەبەری بەرهەم حوسێن فرووزان، بەڕێوەبەری تەداروكات ئاوا نیكو سوخەن، دیزاینەری پۆستەر سارە فالیزی. تۆماركردنی ستۆدیۆ، میكس، تێكەڵكردن و ماستەركردنی دەنگەكان: میسباح قەمسەری، وەرگێڕانی بۆ زمانی ئینگلیزی مەهدی حەیدەری، وەرگێڕانی بۆ زمانی كوردی بوشرا كەسنەزانی.

Top