خێزانە لێهاتووییەکان لە سەردەمی زیرەکی دستکرد

خێزانە لێهاتووییەکان لە سەردەمی زیرەکی دستکرد

لەگەڵ ئەوەی تەکنەلۆژیا کاریگەری لەسەر هەموو پیشەسازییەک هەیە، گرنگە هەموومان هەنگاو بنێین بۆ تێگەیشتن لە لێهاتووییەکانی خۆمان، چۆن دەتوانین زیاتر پەرەیان پێبدەین و لەو کارامەییانەی کە پێویستمانە بۆ سەرکەوتن لە ئامانجە کەسییەکانی خۆمان تێبگەین. جا ئەگەر تۆ بەدوای کارێکدا دەگەڕێیت، کارێکی نوێ دەسپێبکەی، هەوڵی بەرزکردنەوەی لێهاتووییت دەدەی، یان بیر لە ڕێگایەک دەکەیتەوە بۆ ئەوەی سەرنجڕاکێش بیت بۆ خاوەنکاری داهاتوت، گرنگە خۆت بیربکەیتەوە و ئەو لێهاتووییانەی کە ئێستا هەتە بناسیتەوە.

هەندێک کارامەیی سەرەکی هەن کە هەموو خاوەنکارێک لە سەردەمی دیجیتاڵیدا بەدوایدا دەگەڕێت، کە ئێمە پێویستمان پێیانە بۆ ئەوەی شانبەشانی تەکنەلۆژیا تێکدەر و سەرکەشەکان گەشە بکەین. پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە کە لە کوێ وەستاویت لە پەیوەندی لەگەڵ تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنەکانی سەردەم، لە کامیان پێشتر شارەزا بوویت، و لە کامیان دەتوانیت باشتر بیت.

لەم سەردەمە نوێیەی زیرەکی دەستکرددا، چوارچێوەیەکی هەشت بوارە کارامەیی هەن، کە پێیان دەوترێت کارامەیی نوێی ئێستا کە تێکەڵەیەکی دینامیکی کارامەییە. ئەزموونی هەر کەسێک لەگەڵ ئەم کارامەیییانەدا جیاوازە- جا لە شوێنی کار، لە ماڵەوە، یان لە ئەزموونەکانی تری ژیاندا پەرەی پێدابێت. گرنگە لەبیرمان بێت کە هەموومان دەتوانین لە هەر کاتێکدا ئەم کارامەیییانە بنیات بنێین و پەرەیان پێبدەین! بیرکردنەوە لە گەشەکردن دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەنجامدان و بەدەستهێنانی ئەم کارامەییانە. لەگەڵ ئەوەی تەکنەلۆژیا کاریگەری لەسەر هەموو پیشەسازییەک هەیە، گرنگە هەموومان هەنگاو بنێین بۆ تێگەیشتن لە لێهاتووییەکانی خۆمان، چۆن دەتوانین زیاتر پەرەیان پێبدەین و لەو کارامەییانەی کە پێویستمانە بۆ سەرکەوتن لە ئامانجە کەسییەکانی خۆمان تێبگەین.

گەڕان بەدوای کارامەیی جیاوازەکاندا خالی سەرکەوتنی مرۆڤە.
ئەو هەشت بوارە کارامەیییانە کە پێیان دەگوترێ خێزانی کارامەییەکان، گرنگە لەم سەردەمەدا هەتبێت بۆ ئەوەی بتوانیت کارت دەستبکەوێت، لە کارەکەت سەرکەوتوو بی، کار و بزنسی خۆت دروست بکەی یان پەرەی پێ بدەی:


١. فێربوون بە درێژایی ژیان

فێربوون بە درێژایی ژیان بنەمای حەوت بوارەکەی تری کارامەییمانە و زۆر گرنگە بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی جیهانی کارکردن. گرنگ نییە لە چ قۆناغێکی ژیانداین، هەمیشە دەتوانین تەحەدای خۆمان بکەین بۆ فێربوونی شتی نوێ. بنەمای فێربوون بە درێژایی ژیان، بیرکردنەوەی گەشەکردنە – ئەو باوەڕەی کە دەتوانیت بە هەوڵدان و پراکتیزەکردن و ڕێبازێکی دروست پەرە بە لێهاتوویی و تواناکانت بدەیت! زۆرجار وەسفکردن یان جۆرو خواستی ڕۆڵ و ئەرکەکان دەگۆڕدرێن، بە تایبەت کە تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییەکان بەردەوام شێوازی کارکردنمان دەگۆڕن. خاوەنکارەکەت دەیەوێت بزانێت کە دەتوانیت ئەرکی نوێ هەڵبگریت و بێزار نابیت کاتێک شتێک یا کارێکی قورس رووبەرووت دەبێتەوە. ئەمە بریتییە لە خۆڕاگری و ئامانجی بەرز، بیرکەر و کراوەبوون بەڕووی دەرفەت و فیدباکە نوێیەکان.

٢. زیرەکی هەستی

بە دڵنیاییەوە لە شوێنێکدا لەگەڵ کەسانی دیکە پێکەوە کار دەکەیت. خاوەنکارەکەت دەیەوێت بزانێت کە تۆ دەتوانیت قسە لەگەڵ کەسانی تر بکەیت، زانیارییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر پێشکەش بکەیت و پرۆسێسیان بکەیت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگریت، ئەمە پێی دەوترێت زیرەکی سۆزداری. و بە تایبەتی گرنگە چونکە ئێمە دەرفەتی زیاترمان هەیە بۆ هاوکاریکردن بەهۆی تەکنەلۆژیا دیجیتاڵیەکانەوە. زیرەکی سۆزداری کلیلی کارکردنی کاریگەرە لەگەڵ کەسانی تر.

٣. چارەسەرکردنی کێشەکان

گرنگ نییە چ کارێک دەکەیت، هەمیشە کاتێک دێت کە کێشەیەک دروست دەبێت و کەسێک پێویستە چارەسەری بکات. لەگەڵ وەرگرتنی ئەرکە دووبارەبووەکان، ئەو کێشانەی کە مرۆڤەکان پێویستە چارەسەریان بکەن، ئاڵۆزتر دەبن – هەر بۆیە پێویستە بیرکردنەوەیەکی داهێنەرانە و ڕەخنەگرانە بکەین بۆ چارەسەرکردنیان. پەرەپێدانی ئەم بوارە لێهاتووییە دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی ئەم کارە بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئەنجام بدەین!

٤. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و پەرەپێدانی توانا شیکاریەکانمان، یارمەتیدەرمانە لە کاتی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. بریتییە لە پاشەکشەکردن لە دۆخێک و سەیرکردنی هەموو گۆشە و بەڵگەکان پێش داوەری یان بڕیاردان.

٥. تێگەیشتن لە تەکنەلۆژیا

تەکنەلۆژیا خەریکە شێوازی کارکردن و ژیانمان دەگۆڕێت. بنیاتنانی تێگەیشتنمان لە بنەماکانی تەکنەلۆژیا، هەروەها مێژوو و ئاراستەی داهاتووی گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی سەرکەوتووتر بین لەم گۆڕانکاریانەدا.

6.تەکنەلۆژیا لە شوێنی کاردا

لە هەموو کارێکدا دەبێت بە جۆرێک ئامێر یان تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بەکاربهێنیت. خاوەنکارەکەت دەیەوێت بزانێت کە دەتوانیت فێر بیت چۆن بەکاریان بهێنیت لە شوێنی کارەکەدا. ئەمانە ئەو لێهاتووییانەن کە وامان لێدەکەن ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەکاربهێنین و پەیوەندی ئۆنلاین دروست بکەین.

7. تێگەیشتن و کارکردن لەگەل داتا

تێگەیشتنێکی بنەڕەتی لە داتا گرنگە چونکە کۆمپانیاکان دەیانەوێت تێڕوانین بەدەستبهێنن بۆ باشترکردنی کارەکانیان، بۆیە پێویستیان بە کارمەندەکانیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن دەرەنجام لە داتاکانەوە دەربهێنن. بۆ نموونە دەتوانیت بزانیت کڕیاران بە شێوەیەکی ئاسایی بەرهەمەکانیان لە کوێ دەکڕن. ئەگەر کۆمپانیایەک ئەمە بزانێت دەتوانێت باشتر ڕێکلامەکانی بکاتە ئامانج و زیاتر بفرۆشێت. ئەم بوارە لێهاتووییە پێکدێت لە تێگەیشتن لەوەی کە داتا چییە و چۆن لێکدانەوەی داتا بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک ئامراز دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ بڕیاردانی ئاگادارانەتر.

8.تێگەیشتن و بەکارهێنانی پرۆگرامەکانی کۆدکردن

کۆدکردن یا کۆدینگ، بریتییە لە تێگەیشتن لەوەی کە کۆد و ئەنجامی کۆدکردن لە هەموو شوێنێکدایە! چ لە کاتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا یان بەکارهێنانی کارتی بانکی خۆت کۆمەلێک کۆد بەکار دێنی کە پێویستە لێیان تێبگەیت – ئەم کردارانە بە هێڵەکانی کۆدی کۆمپیوتەر پشتگیری دەکرێن. کۆد لە بنەڕەتدا کۆمەڵێک ڕێنمایی وردە کە کۆمپیوتەر دەتوانێت لێی تێبگات - وەک چۆن ڕەچەتە پێویستە بۆ چێشت لێنان یان نانکردن، بە هەمان شێوە لەم سەردەمەدا تێگەیشتن لە کرداری کۆدینگ پێویستە بۆ تێگەیشتن لە ڕەوتەکانی تەکنەلۆجیا. زمانی کۆدکردن جیاواز و زۆرن، هەندێکیان ئاڵۆزن و هەندێکی تر ئاڵۆزتر، گرنگ ئەوەیە بە پێی پێویستی کارەکەت لێیان تێبگەیت و بەکاریان بێنیت.

 

((  د. بەهزاد تاهیر سەلیم ))

Top