سێلینا گۆمێز: مەبەستم نەبووە گۆرانیبێژ بم!

سێلینا گۆمێز: مەبەستم نەبووە گۆرانیبێژ بم!

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەنووسیدا خانمە هونەرمەند (سێلینا گۆمێز) پلانەكانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئاشكرا كرد و ڕوونی كردەوە، كە زیاتر گرنگی بە پڕۆژەكانی نواندن دەدات نەك گۆرانیگوتن، بەمەش مشتومڕێكی بەرفراوانی لە نێو هەوادارانیدا دروست كرد.

 سێلینا گۆمێز لە میانی لێدوانەكەدا ئاشكرای كرد، كە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە گرنگی بە نواندن دەدات، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی كاری مۆسیقای خۆشی بێت، لەو بارەوە گوتی: «هەست دەكەم ئەلبوومێكی دیكەم لە ناخدا هەیە، بەڵام پێدەچێت نواندن هەڵبژێرم»، هەروەها ڕوونی كردەوە كە بیرۆكەی گۆرانیگوتن و مۆسیقا پڕۆژەیەكی لاوەكیی چێژبەخش بووە بۆی، بەڵام نواندن پڕۆژەی سەرەكی نەبوو كە لە سەرەتاوە ئامانجی بوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی مۆسیقا خولیایەكی سەرەتای كاروانی هونەریی بووە، تاوەكو بە شێوەیەكی پیشەیی دەستی پێكردووە، بەڵام ئێستا دەیەوێت جێگیر بێت لە نواندندا، كە هەر لەسەرەتاوە خەونی بوو.

 سێلینا گۆمێز سەرەتای پەیوەندییەكەی لەگەڵ بێنی بلانكۆ ئاشكرا كرد، هەروەها ستایشی مامەڵەی تایبەتی بێنی بلانكۆی كرد لەگەڵ، لەكۆمێنتێكدا بۆ یەكێك لە هەوادارانی و دەڵێت: «ئەو لە مرۆڤێكی لەسەر ئەم هەسارەیە باشتر مامەڵەی لەگەڵ كردم «، لە كۆمێنتێكی دیكەدا بە باشترین وەسفی كردووە، دەڵێت هێشتا لە هەموو كەسێك باشترە كە لەگەڵیدا بووم.

لە ئێستادا سێلینا گۆمێز بەرهەمهێنەر و ڕۆڵی سەرەكی لە زنجیرەی Only Murders In the Building لە كەناڵی Hulu كە پاڵێوراوی خەڵاتی ئیمییە، هەروەها ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت لە بەرنامەی چێشتلێنان Selena + Chef لە ماكس و تۆڕەكانی خۆراك، گۆمێز خاوەنی ماركەی جوانكاریی تایبەتی خۆیەتی بەناوی (Rare Beauty) و بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكانی.

Top