ڕەوا جەمال ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە

ڕەوا جەمال ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی,هونەرمەندی دیاری كورد (ڕەوا جەمال) گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

هونەرمەند (ڕەوا جەمال) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(پەشیمانی)بڵاوكردەوە كە تێكست و مێلۆدی ئەم بەرهەمە لە لایەن(زانا ئەحمەد قادر) ئامادەكراوەو هەردوو میوسیزیان (موحسین ئەریوان)و(شادمیر نامۆ) بە شێوەیەكی هاوبەش كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكیان ئەنجامداوە,هەروەها (بۆتان جەمال) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە كردووە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top