خانمە هونەرمەند (خەجێ خدر) یەكەم پێشانگەی تایبەتی خۆی كردەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 20/12/2023 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,خانمە هونەرمەند و شێوەكار(خەجێ خدر ئەحمەد) یەكەم پێشانگەی تایبەتی خۆی كردووە .

لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاریی هەولێر,بە ئامادەبوونی (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و (ئازاد لەشكری) بەڕێوەبەری هونەری شێوەكاری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان,پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری و كاری دەستی بۆ خانمە هونەرمەند(خەجێ خدر ئەحمەد) بەڕێوەچوو .

خانمە هونەرمەند (خەجێ خدر) یەكەم پێشانگەی تایبەتی خۆی كردەوە

لە پێشانگاکەدا چەند تابلۆیەکی ڕەنگین بە قەبارەی جیاواز و کارە دەستیەکانی هونەرمەند نمایشکران، کە بە شێوەیەكی گشتی كارە هونەرییەكان گوزارشتیان لە جوانی و ستایلی ئافرەت,وه كەلتوور و فەرهەنگی كوردی دەکرد.

خانمە هونەرمەند (خەجێ خدر) یەكەم پێشانگەی تایبەتی خۆی كردەوە

ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تاوەكو سبەی پێنجشەممە كراوە دەبێت,ڕۆژانە پێشانگەكە لە دوو كاتی جیادا كراوە دەبێت,بەیانیان كاتژمێر 9 تاوەكو 1ی نیوەڕۆ هەروەها كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 5ی ئێوارە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top