بنکەكانی ئەمریکان لە سوریا هێرشی کرایە سەر

بنکەكانی ئەمریکان لە سوریا هێرشی کرایە سەر

 

 

بنکە ئەمریکییەکان لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج.

کێڵگە غازییەکانی کۆنیکۆ و عومەر کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرن، لە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشیان کرایە سەر.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم هێرشە لەلایەن فڕۆکەی بێ سەرنشینی چەکدار ئەنجامدراوە.

هێشتا ڕوون نییە کە ئایا لە کاتی ئەم هێرشانەدا لە کێڵگەی غازدا هیچ زیانێکی گیانی هەبووە یان نا.

ناوچەکانی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لەژێردەستی گروپەكانی پەکەکە/یەپەگەدایە و پایتەختی پارێزگاکە و ناوچە گوندنشینەکانی دیکەش لەلایەن ئەسەد و ئەو گرووپانەی کە ئێران پشتیوانیان دەكات کۆنترۆڵ دەکرێن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top