دیارنەمانی زیاتر لە 50 هەزار منداڵی پەنابەر لە ئەوروپا

دیارنەمانی زیاتر لە 50 هەزار منداڵی پەنابەر لە ئەوروپا

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە میدیاکانی بەلجیکا بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵی بێسەرپەرشت کە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا پەنایان بۆ ئەوروپا بردووە "ون بوون".

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەرسێ میدیای بەلجیکی "دوو ستاندارد" و "ڤی ئارتی" و "کناک"، کە ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانیی لێکۆڵینەوەی "لە ئەوروپا ونبوو"یان بەڕێوەبردووە، زیاتر لە 50 هەزار منداڵی بێ سەرپەرشت کە لەماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا پەنایان بۆ ئەوروپا بردووە ". ون بوون".

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ هەواڵێک نییە لەو ٥١ هەزار و ٤٣٣ منداڵی کۆچبەر كەلە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ بەبێ کەسوکاریان چوونەتە ئەوروپا.

مەزەندە دەکرێت، ئەم منداڵانە کەوتوونەتە دەستی گروپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان یان ناچار كراون کار بکەن.

زۆرترین ژمارەی ئەو منداڵانەی بێسەروشوێنن لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە کە ٢٢ هەزار و ٨٩٩ کەسە.

نەمسا بە ٢٠ هەزارو ٧٧ کەس و بەلجیکا بە ٢٢٤١ منداڵی بێسەروشوێن لە ڕیزەکانی داهاتوودان.

ژمارەی ڕاستەقینەی توێژینەوەکە بە "زۆر زیاتر" مەزەندە دەکرێت، چونکە ١٣ وڵات لە کۆی ٣٢ وڵات داتایان لە چوارچێوەی توێژینەوەکەدا نەخستۆتەڕوو.

ئاخی لیۆن، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی منداڵانی ونبوو لە ئەوروپا، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و بنکەکەی لە بەلجیکایە و کار لەسەر منداڵانی ونبوو لە ٢٧ وڵاتی ئەوروپی دەکات، جەختی لەوە کردەوە کە ئامارەکان جێی نیگەرانییە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top