داهاتی هەناردەی تورکیا بۆ ئەمساڵ بۆ زیاتر لە 19 ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە
عومەر بولات وەزیری بازرگانی تورکیا لەو بارەوە زانیاری خستەڕوو.
داهاتی هەناردەکردنی تورکیا لە مانگی نیساندا گەیشتە زیاتر لە 19 ملیار دۆلار.
عومەر بولات، وەزیری بازرگانی تورکیا، ئامارەکانی بازرگانی دەرەکی تورکیای لە مانگی نیسانی ساڵی 2024 ڕاگەیاند.
بەگوتەی بولات، داهاتی هەناردەکردنی تورکیا لە مانگی نیساندا بۆ 19 ملیار و 271 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.
بڕی هەناردەی کاڵای تورکیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣، بە ڕێژەی ٢.٧٤% زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٨٢ ملیار و ٨٧٣ ملیۆن دۆلار.
داهاتی هاوردەی تورکیا لە هەمان ماوەی ساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 11 ملیار دۆلار کەمیکردووە.
بڕی کەمبوونەوەی هاوردەکردن بە لەسەدا نۆ ڕاگەیەندراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل