لە قاهیرە قەڵغانی ئاشتی و خۆشەویستی پێشکەش بە بەرپرسی مەکتەبی پارتی کرا

لە قاهیرە قەڵغانی ئاشتی و خۆشەویستی پێشکەش بە بەرپرسی مەکتەبی پارتی کرا

لە ئێوارە ئاهەنگی واژوو کردنی نامیلکەیەکی خاتوو ئاسیا قاسم سەرۆکی منتەدای کۆمەڵایەتی بۆ رۆشنبیری عەرەبی و دەزگای گەشتی خۆشەویستی و ئاشتی و بە ئامادە چەندین کەسایەتی سیاسی و دیبلۆمات و ئەکادیمی و هونەرمەدان و رۆژنامەنووسان لە قاهیرە، قەڵغانی ئاشتی و خۆشەویستی پێشکەش بە سێ کەسایەتی کرا بۆ رۆڵی بەرچاویان لە تەبایی و خۆشەویستی ئاشتی، باڵوێزی فەلەستینی لە قاهیرە، باڵوێزی بەحرین لە کۆمکاری عەرەبی، و بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر، لە و تەیەکدا خاتوو ئاسیا ئاماژەی بە کوردستان و هەولێر کە شاری تەبایی و پێکەوە ژیان و کورد میللەتێکی خۆراگر و مێوان دۆست و ئاشتی خوازە، هەروەها ئامادە بووان پشتگیری خۆیان بۆ گەڵی فەلەستین راگەیاند، لە لای خۆیەوە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سوپاسی خاتوو ئاسیای کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و بەخشینی قەڵغانی ئاشتی، هەروەها ئاماژەی بە پێکەوە ژیان و تەبایی کوردستان کرد کە هەردەم سەرۆک بارزانی پشتگیری دابینکردنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان دەکات، سەبارەت بە دۆزی فەلەستین بەرپرسی مەکتەبی پارتی دوو پاتی پشتگیری مافەکانی گەلی فەلستینی کردوە و دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆ و پایتەختەکەی قودسی شەریف
ئەمە لە پەراوێزی ئەو بۆنە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لەگەڵ ئامادە بووان باسی لە روشی ناوچەکە و ئارامی کوردستان کرد

لە قاهیرە قەڵغانی ئاشتی و خۆشەویستی پێشکەش بە بەرپرسی مەکتەبی پارتی کرا
Top