فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەوروپایە
فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٨ی نیساندا وەک قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەوروپا تۆمارکرا.
ڕاپۆرتی فڕۆکەوانی ڕێکخراوی ئەوروپی بۆ سەلامەتی گەشتی ئاسمانی ماوەی ٢٢-٢٨ی نیسان بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لە ڕیزبەندی یەکەمی قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی ئەوروپادایە، بە تێکڕا ڕۆژانە هەزار و ٤٢١ گەشت ئەنجام دەدات.
دوای فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ، Schiphol Amsterdam بە 1379 گەشت، هیتڕۆ لەندەن بە 1318 گەشت، فرانکفۆرت بە 1285 گەشت و فڕۆکەخانەی چارڵس دوگل پاریس بە 1216 گەشت تۆمار كران.
گوڵان: سەردار خەلیل