ڕووسیا تا 1ی ئەیلولی ئەمساڵ هەناردەکردنی شەکری ڕاگرت
حکومەتی ڕووسیا لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕووسیا بۆ ماوەیەکی کاتی هەناردەکردنی شەکری قەدەغە کرد.
حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری لە بازاڕی خۆراکی وڵاتەکەدا، ڕێوشوێن لە بواری هەناردەکردنی شەکردا گیراوەتەبەر.
لە چوارچێوەی ئەم ڕێوشوێنانەدا، هەناردەکردنی شەکر تا ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ قەدەغە دەکرێت و بڕێکی دیاریکراو لە هەناردەکردن بۆ کازاخستان و بیلاڕووس و قرغیزستان و ئەرمینیا دابین دەکرێت.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ڕووسیا ساڵانە شەش ملیۆن تۆن شەکر لە ڕووسیا بەکاردەهێنرێت و پێشبینیش دەکرێت، ئەمساڵ نزیکەی شەش ملیۆن و 900 هەزار تۆن شەکر بەکاربهێنرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل