ماڕاسۆنی پەروەردە و دەستپاکی لە هەولێر ئەنجامدرا
ماڕاسۆنی پەروەردە و دەستپاکی لە هەولێر ئەنجامدرا
ئەمڕۆ هەینی , ٨-١٢-٢٠٢٣, بەئامادەبوونی (ڕێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆ و بە نوێنەرایەتی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر (د.ئەحمەد ئەنوەر) سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کورستان , بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان لە پارێزگای هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر , دەستەی دەستپاکی, بەهامەنگی ڕێکخراوی (UNDP) و نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی پەروەردە, بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ڕوو بەڕووبوونەوەی گەندەڵی ماراسۆنی پەروەردە و دەستپاکی بەهەڵمەتی پەیامەکەت بگەیەنە لەنێو پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لەهەولێر بەڕیوەچوو, دواتر براوەی یەکەم تاوەکو دەیەم لەلایەن ئامادەبووان خەڵاتکران ، لەم ماڕاسۆنە قوتابیە یاریزانەكان پێشبڕكێ بەهێزیان ئەنجامدا.